عێراق پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەی بەغدا دەداتە کۆمپانیایەکی ئەمریکی
- هەواڵ
- 29 تشرینی یەکەم

گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە، فراوانکردن و بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدای دایە کۆمپانیایەکی ئەمریکی، کۆمپانیاکەش بەبەهای 764 ملیۆن دۆلار پارە لە فڕۆکەخانەکەدا خەرج دەکات و 43%ـی داهاتی ساڵانەی فڕۆکەخانەکەش بۆ حکومەت دەبێت.
وێنە گەورەکە: حکومەتی عێراق دەڵێت، بوونی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بواری فڕۆکەوانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا پاشەکشەی کردووە و فڕۆکەخانەکەش پێویستی بە گەشەپێدانی زیاتر هەیە و ئەوەشی خەرجییەکی زۆری دەوێت، بۆیە بڕیاریدا ئەم کارە بە کەرتی تایبەت و بە کۆمپانیایەکی جیهانی تایبەتمەند بەم بوارە بسپێرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەیدا پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە، گەشەپێدان و بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بە هاوپەیمانیی وەبەرهێنانی کاپ (CAAP) بەخشی کە لە هەردوو کۆمپانیای کۆربروسیۆنی ئەمریکی بۆ فڕۆکەوانی و ئەمواجی جیهانی پێکهاتووە، بەگوێرەی گرێبەستەکەش لایەنی وەبەرهێنەر بەبەهای 764 ملیۆن دۆلار کار لە فڕۆکەخانەکەدا دەکات واتە حکومەتی عێراق هیچ پارەیەک لەم پڕۆژەیەدا خەرج ناکات، لە بەرامبەریشدا 43.05%ـی داهاتی ساڵانەی فڕۆکەخانەکە بۆ حکومەت دەبێت.
بەگوێرەی گرێبەستەکە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بەگوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان فراوان دەکرێت و لە قۆناغی یەکەمدا ساڵانە دەتوانێت نۆ ملیۆن گەشتیار بگوازێتەوە لە قۆناغی دووەمیشدا توانای فڕۆکەخانەکە دەگاتە ساڵانە گواستنەوەی 15 ملیۆن گەشتیار، هەروەها گۆڕەپانی فڕۆکەخانە فراوانتر دەکرێت و سەرجەم بەشەکانی نۆژەن دەکرێنەوە و 15 پردیش بۆ ئاسانکاری گواستنەوەی گەشتیاران لەسەر ڕێگاکانی فڕۆکەخانە دروست دەکرێن.
بەگوێرەی خاڵێکی دیکەی ڕێککەوتنەکە لایەنی وەبەرهێنەر مووچەی کارمەندانی فڕۆکەخانەکە دابین دەکات و بۆ زیادبوونی هەر ملیۆنێک گەشتیاریش، (1000) هەلی کاری ڕاستەوخۆ دەڕەخسێنێت.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، ئەم گرێبەستە لەدوای ساڵی 2006ەوە یەکێکە لە باشترین گرێبەستەکانی وەبەرهێنان لە ڕوانگەی سوودی بۆ خەزێنەی دەوڵەت، لەکاتێکدا حکومەتەکانی پێشوو فڕۆکەخانەکانی نەجەف و کەربەلا و کەرکووکیان داوە بە وەبەرهێنان بەبێ ئەوەی هیچ داهاتێکی بۆ دەوڵەت تێدابووبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






