حکومەتی کوردستان لەبارەی یاریی ڕۆبڵۆكس بڕیارێکی دەرکرد و سانسۆر دەكرێت
- کوردستان
- 29 تشرینی یەکەم

لۆگۆی یاری ڕۆبڵۆکس و لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بە بڕیاری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان، یاریی ڕۆبڵۆكس سانسۆر دەكات ئەمەش بەهۆی ئەو زیانە زۆرانەی كە یارییەكە بۆ بەكارهێنەران بەگشتی و منداڵان بەتایبەتی هەیەتی.
وێنە گەورەکە: یاریی "ڕۆبلۆکس" پلاتفۆرمێکی ئۆنلاینە کە ڕێگە بە بەکارهێنەرانی دەدات یاری دروست بکەن و یارییەکانی یەکتر تاقی بکەنەوە. زیاتر لەلایەن منداڵان و هەرزەکارانەوە بەکاردێت، جیهانێکی خەیاڵی گەورە بۆ منداڵان دەڕەخسێنێت و بەو هۆیەشەوە پێیەوە ئالوودە دەبن.
لێدوانی فەرمی: دیلان ڕەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە ئاڤای ڕاگەیاند: وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دوای بەدواداچوونی ورد بڕیاری دا پێداچوونەوە بە بەشێك لەو پلاتفۆرمە یارییە ئەلیكترۆنییانە بكرێت كە ئێستا لە هەرێمی كوردستان و عێراق و جیهان بە فراوانی بەكاردەهێنرێن كە یەكێك لەوانە یاریی ڕۆبڵۆكسە كە كاریگەریی نەرێنی بۆ سەر منداڵانی خوار تەمەنی هەشت ساڵی دروست كردووە.
گوتیشی: وەزارەتی گواستنەوە بەپێویستی دەزانێت لە نزیكترین كاتدا یاریی ڕۆبڵۆكس سانسۆر و قەدەغە بكات ئەمەش لەڕێگەی پاكێجە خێزانییەكانی كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت، واتا لەمەودوا هەموو خێزانێك دەتوانێت لەڕێگەی ئەو پاكێجانەوە ڕێگە بە بەكارهێنانی یارییەكە بدات.
لەلایەكی دیكەوە: ڕۆژی 19ـی تشرینی یەكەم، وەزارەتی گەیاندنی عێراق ڕایگەیاند، بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و بەها ئەخلاقی و پەروەردەیی خێزان و منداڵان و پاراستنی سەلامەتی بەکارهێنەرانی خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت لە عێراق، بڕیاری قەدەغەکردنی یاریی "ڕۆبلۆکس"ـی دەرکردووە، ئەمەش بە پشتبەستن بە بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی.
لەهەمان كاتدا: وەزارەتەکەی عێراق ڕوونیکردەوە کە ئەم بڕیارە دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد و چاودێریکردنی مەیدانی دێت، کە دەریخستووە یارییەکە چەندین مەترسیی ئەمنی، کۆمەڵایەتی و ڕەفتاری لەخۆدەگرێت. لەوانە: ڕێگەدان بە پەیوەندی ڕاستەوخۆ لە نێوان بەکارهێنەراندا بە شێوەیەک کە منداڵان و هەرزەکاران ڕووبەڕووی هەوڵەکانی قۆستنەوە یان هەڕەشەی ئەلیکترۆنی دەکاتەوە. هەروەها، هەندێک لە ناوەڕۆکی یارییەکە دیمەن و ڕەفتارگەلێکی تێدایە کە لەگەڵ بەها و نەریتە کۆمەڵایەتییەکان یەکناگرنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






