
ساتی واژۆکردنی یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئەمریکا
ئاڤا نیوز
بەبۆنەی واژۆکردنی یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئەمریکا بۆ دامەزراندنی سەنتەرێکی توێژینەوەی نێودەوڵەتی لەپارێزگاکەیان، نێردەی ترەمپ بۆ عێراق پیرۆزبایی لە خەڵکی نەینەوا دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممە پارێزگاری نەینەوا یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ پەیمانگای توێژینەوەی ئەکادیمی لە عێراق (تاری) و پەیمانگای لێکۆڵینەوە و کولتوورە کۆنەکان لە زانکۆی شیکاگۆی ئەمریکی واژۆ کرد، بۆ دامەزراندنی سەنتەرێکی توێژینەوەی ئەکادیمیی نێودەوڵەتی لە نەینەوا.
لێدوانی فەرمی: مارک ساڤایا، نێردەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق ڕایگەیاند: بەبۆنەی واژۆکردنی یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەنێوان ئیدارەی پارێزگای نەینەوا و ئەمریکا بۆ دامەزراندنی سەنتەرێکی توێژینەوەی نێودەوڵەتی لە ناوەڕاستی مووسڵ، بە شانازی و خۆشحاڵییەکی زۆرەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی خەڵکی ئەو پارێزگایە دەکەین.
زانیاریی زیاتر: ساڤایا، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هەنگاوە پێگەی ڕاستەقینەی پارێزگای نەینەوا لە گۆڕەپانی جیهاندا جارێکی دیکە بەدەست دەهێنێتەوە.
ئەمەش بزانە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەفتەی ڕابردوو بڕیارێکی دەرکرد بە دیاریکردنی مارک ساڤایا وەک نێردەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ عێراق، ئەم هەنگاوەش مشتومڕێکی بەرفراوان و بۆچوونی جیاوازی لێکەوتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکی شەهیدان لە حاجیاوا کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە





