لێدوانەکانی ئەحمەد شەرع لەبارەی عێراق و میسر کاردانەوەی زۆری لێدەکەوێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 تشرینی یەکەم

ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا
ئاڤا نیوز
لێدوانەکانی سەرۆککۆماری سووریا، لەبارەی عێراق و میسر مشتومڕێکی گەورەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لێکەوتووەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی سعوودیە، ئیمارات و قەتەری بە وڵاتانی "سەرکەوتوو" ناوبرد و تەنیا ستایشی هەوڵەکانی ئەم وڵاتانەی کرد.
چیرۆکی سەرەکی: ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا لە چوارچێوەی کۆنفرانسی "دەستپێشخەریی داهاتووی وەبەرهێنان 2025" لە ڕیازی پایتەختی سعوودیە، لە بەشێکی قسەکانی باسی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی کرد.
لێدوانی فەرمی: شەرع ڕایگەیاند. "ئێمە (لە سووریا) چەندین سوود و تایبەتمەندی زۆرمان هەیە، ئەگەر ئەمە لەگەڵ دیدگای (دیدگای سعوودیە 2030) یەک بگرێتەوە، ئەوا جۆرێک لە تەواوکاری ڕوودەدات. سووریا ئێستا پەیوەندییەکی نموونەیی لەگەڵ تورکیا و پەیوەندییەکی نموونەیی لەگەڵ سعوودیە، هەروەها لەگەڵ قەتەر و ئیمارات هەیە، ئەم وڵاتانە بە بڕوای من وڵاتانی سەرکەوتوون، لەگەڵ ڕێزم بۆ وڵاتانی دیکە."
لەهەمان کاتدا: سەرۆککۆماری سووریا گوتی: "وڵاتانی وەک میسر و عێراق و وڵاتانی دیکەش سەرکەوتنیان هەیە، بەڵام ئەم وڵاتانە (سعوودیە، ئیمارات، قەتەر) بە هەوڵی دوو هێندە و خێراییەکی زۆرەوە کار دەکەن و هاوشانی گەشەسەندنەکانی جیهانن، لە بواری پێشکەوتنی تەکنیکی و تەکنۆلۆژی و هتد."
کاریگەریی و لێکەوتەکان: ئەم لێدوانانەی ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بە خێرایی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوونەوە و کاردانەوەی جیاوازیان لێکەوتەوە، هەندێک بە ستایش و هەندێکیش بە ڕەخنە ناویان برد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکی شەهیدان لە حاجیاوا کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە






