لە هەڵمەتێکی پۆلیسی بەڕازیلدا زیاتر لە 100 کەس کوژران

شەیری بکە لە:
لە هەڵمەتێکی پۆلیسی بەڕازیلدا زیاتر لە 100 کەس کوژران

هەڵمەتی دەستگیرکردنی تاوانباران لە بەرزایل

ئاڤا نیوز


لە هەڵمەتێکی هێزەلانی پۆلیسی ڕیۆ دی جانیۆری بەڕازیلدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مافیاکانی ماددەی هۆشبەر، لانیکەم 119 کەس کوژران.

چیرۆکی سەرەکی: هەڵمەتەکە لە چوارچێوەی بڕیاری لولا داسیلڤای سەرۆکی بەڕازیل بووە لە دژی تاوانی ڕێکخراو گوتوویەتی، بەشێوەیەک بێت کە زیان بە هێزەکانی پۆلیس و خەڵکی سڤیل نەگات. 

زانیاریی زیاتر: هەڵمەتەکە لە گەڕەکێکی هەژارنشینی شارەکە بووە و دانیشتووانی شارەکە دەڵێن. خەڵکی سڤیل کوژراون بەڵام حکومەت دەڵێت، سەرکەوتنێکی گەورە بەسەر گرووپە تاوانکارییەاندا بەدەست هاتووە.

ئەمەش بزانە: بەرپرسانی بەڕازیل دەڵێن، لەو 119 کەسەی کە کوژراون 115 کەسیان تاوانبار و 4 کەسیشیان پۆلیس بوون.



 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ