
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئەپڵیکەیشنی پسوولەی خۆراک لە هەرێمی کوردستان کارا دەکرێتەوە، تیمێکی وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان لە بەغدان بۆ ئەوەی ڕێنمایی نوێ لەسەر شێوازی نوێی چالاککردنەوەی پسوولەی خۆراک وەربگرن.
وێنە گەورەکە: بەمەبەستی ئاسانکاری لە ڕاییکردنی مامەڵەی هاونیشتمانییان پسوولەی خۆراک بە ئەلیکترۆنی کرا، لەماوەیەکی کەمدا 87%ـی هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان ناوی خۆیان تۆمار کرد، ئەو هاونیشتمانییانەی ماون دوای کاراکردنەوەی ئەپلیکەیشنەکە دەتوانن خۆیان تۆمار بکەن.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەئاڤای گوت، "تیمێکی وەزارەتی بازرگانی لە بەغدان، بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی گشتی لەسەر ئاستی عێراق دەکەن، بۆ ئەوەی ڕێنمایی نوێ لەسەر قۆناغی دووەمی پڕکردنەوەی پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراک وەرگرن، بەچڕی کار لەسەر ئەوەش دەکەین پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پرۆسەکە دەستپێبکەینەوە و ئەپلیکەیشنەکە کارا ببێتەوە."
ژمارەیاک وادەڵێن؛ پێنج ملیۆن و 385 هەزار و 820 كەس لە هەرێمی کوردستان كە پسوولەی خۆراكیان هەیە، چوار ملیۆن و 187 هەزار و 124 كەس پسوولەكانیان كردووەتە ئەلیکترۆنی، 13%ـی هاونیشتماییان ماون خۆیان تۆمار بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە قۆناغی دووەمدا چەند خزمەگوزارییەک بەردەست دەبن لەوانە؛ خزمەتگوزاریی مامەڵەی هاونیشتمانیان لە تۆماركردنی ناوی منداڵ و گواستنەوەی پسوولە لە بریكارێك بۆ بریكارێکی دیکە، یان لە شارێك بۆ شارێکی دیکە، هەروەها تۆماركردنی ئەو كەسانەی كە هاوسەرگیریان كردووە و پسوولەی خۆراكیان نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






