
دیمەنی کۆبوونەوەی ئەردۆغان و شاندی دەم پارتی. وێنە؛ AA
ئاڤا نیوز
ئێوارەی ئەمڕۆ، کۆبوونەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و پەروین بوڵدان و میدحەت سانجار، ئەندامانی شاندی ئیمراڵی لە کۆشکی کۆماری لە ئەنقەرە دەستیپێکرد.
زانیاریی بەدەستهاتوو: کەناڵی سی ئێن ئێن تورک بڵاوی کردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 30-10-2025، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا پێشوازی کرد لە هەریەک لە پەروین بوڵدان و میدحەت سانجار، ئەندامانی شاندی ئیمراڵی. هەریەک لە ئەفگان ئالا، جێگری سەرۆکی گشتیی ئاکپارتی و ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا ئامادەی کۆبوونەوەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دوای کۆبوونەوەکە دەم پارتی ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دوایین قۆناغی پەیوەندیدار بە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکرات و قۆناغی داهاتووی پرۆسەکە کراوە.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: بەر لە کۆبوونەوەکە پەروین بوڵدان ئاماژەی بەوەدا تورکیا بە قۆناغێکی گرنگی مێژوویدا تێدەپەڕێت و وتی: لەگەڵ ئەردۆغان تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی پەیوەندیدار بە پرۆسەی ئاشتی و هەڵگرتنی بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەکە دەکەین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەرچەند بڕیار بوو دوو ڕۆژ لەمەوبەر کۆبوونەوەکە ئەنجام بدرێت، بەڵام بۆ ئەمڕۆ دواخرا. ئەمە سێیەم کۆبوونەوەی ئەردۆغان و شاندی ئیمراڵییە و پێشتریش لە 10ـی نیسان و 7ـی تەمووز کۆببوونەوە.
لەلایەکی دیکەوە: هەر ئەمڕۆ بە بەشداری وەزیرانی دەرەوە و دادی تورکیا 16ـیەمین کۆبوونەوەی ئەوە کۆمیسیۆنە دەستیپێکردووە کە بە مەبەستی ڕەخساندنی زەمینەسازیی یاسایی بۆ پرۆسەکە لە 1-8-2025 لە پەرلەمانی تورکیا پێک هێنراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکی شەهیدان لە حاجیاوا کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە





