ژنێکی هیندی دوای ئەشکەنجەدان و دەستدرێژی کردنەسەری لە عێراق بە دزییەوە دەگەڕێتەوە وڵاتەکەی
- هەواڵ
- 30 تشرینی یەکەم

دیمەنی ژنەکە لەگەڵ پەرلەمانتارێکی هیندستان
ئاڤا نیوز
ژنێکی گەنجی هیندی، تەمەن 29 ساڵ، دوای ئەوەی لە عێراق ڕووبەڕووی ئەشکەنجەدان و دەستدرێژی بووەتەوە ڕزگاری بوو و گەڕایەوە وڵاتەکەی، چیرۆکی دڵتەزێنی خۆی و ژمارەیەک ژنی تری هیندی ئاشکرا کرد، کە هێشتا لە هەمان بارودۆخی دژواردا لە عێراق گیریان خواردووە.
چیرۆکی سەرەکی: ژنێکی خەڵکی شاری مۆگا لە ویلایەتی پەنجابی هیندستان، لە کاتی گەڕانیدا بەدوای کاردا، نووسینگەیەکی گەشتیاری بەڵێنی کارێکی باش و مووچەیەکی زۆری پێداوە لە عێراق، لەگەڵ ڕێگەپێدان بە پەیوەندیکردن بە خێزانەکەیەوە لە هەر کاتێکدا بیەوێت. بەڵام، وەک خۆی دەڵێت، "کاتێک هاتینە عێراق ئەوەی بینیمان بە تەواوەتی جیاواز بوو."
چی ڕوویدا: ئەو ژنە باس لەوە دەکات کە ئەو بە مەبەستی کاری بەرگدروویی سەفەری کردبوو، بەڵام لە عێراق بە زۆر کاری خزمەتکاریی پێ کراوە. دۆخەکە بەرەو خراپتر ڕۆیشتووە کاتێک لەلایەن ئەو کەسەی لەلای کاری کردووە، ڕووبەڕووی دەستدرێژی جەستەیی بووەتەوە. کاتێکیش هەوڵی بەرەنگاربوونەوەی داوە، ئەو پیاوە ڤیدیۆی تۆمارکردووە و دواتر بە هاوکاری ژنەکەی و خاوەنکارەکەی لێیان داوە. ئەو ژنە چیرۆکی ئەوە دەگێڕێتەوە کە ڕۆژێک بە گۆچان ئەوەندە بە تووندی لێیان داوە تا گۆچانەکە شکاوە.
ئەو ژنە ڕوونیکردووەتەوە کە "بەردەوام ئازاردان و دەستدرێژیکردنە سەری کاریگەری لەسەر دەروونی بەجێهێشتووە و تووشی گوشاری دەروونی کردووە."
زانیاریی زیاتر: دوای هەوڵدانێکی زۆر و بە دزییەوە، توانیویەتی پەیوەندی بە چالاکوانێکی هیندییەوە بکات، کە ئەویش حکومەتی هیندستانی لە دۆخەکە ئاگادارکردووەتەوە. بە هەوڵی چالاکوانەکە و حکومەتی هیندستان، توانراوە ژنەکە بگەڕێندرێتەوە بۆ وڵاتەکەی.
لێدوانی فەرمی: لە لێدوانێکدا بۆ حکومەتی هیندستان، ژنە ڕزگاربووەکە ئاشکرای کردووە کە هاوشێوەی خۆی، هێشتا 20 بۆ 25 ژنی تری هیندی لە عێراق گیریان خواردووە و لە هەمان بارودۆخی خراپدان. ئەمەش نیگەرانییەکی گەورەی دروست کردووە و داوا دەکرێت حکومەتی هیندستان هەوڵەکانی چڕ بکاتەوە بۆ ڕزگارکردنی هاوڵاتیانی تری لەو دۆخەدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






