
سەرۆک بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ کەسایەتی و ڕیشسپییانی دهۆک و سێمێل تیشک دەخاتە سەر هەموو ئەو هەڵبژاردنانەی کە لە دوای ساڵی 1992 لە هەرێمی کوردستان کراون و دەڵێت، پارتی لە هەموو هەڵبژاردنەکاندا هەر یەکەم بووە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای نیوەرۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 30-10-2025 لە شاری دهۆك، سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ کەسایەتی و ڕیشسپییەکانی دهۆك و سێمێل کۆبووەوە. تێیدا باسی لە چەند پرس و بابەتێکی گرنگی تایبەت بە عێراق و هەرێمی کووردستان کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی ڕایگەیاند، سەرۆک بارزانی لە وتارەکەی بۆ کەسایەتی و ڕیشسپییەکانی دهۆک و سێمێل دووپاتی کردەوە، لە هەموو ئەو هەڵبژاردنانەی کە لە دوای ساڵی 1992 لە هەرێمی کوردستان کراون، پارتی یەکەم بووە، ئەویش لەبەرئەوەی دەنگی گەل سەبارەت بە پارتییەوە بابەتێكی مەبدەئییە و باوەڕی بە دەنگی خەڵك هەیە.
سەرۆک بارزانی تیشکی خستە سەر ئەوەی کە عێراقی دوای 2003 لەسەر بنەماکانی "هاوبەشی، هاوسەنگی و سازان" دامەزراوە، بەڵام ئەم بنەمایانە جێبەجێ نەکران و دەستوور پێشێل کرا و ئەگەر دەستوور جێبەجێ کرابا، ئەو کێشانەی ئێستا هەن ڕوویان نەدەدا.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆک بارزانی ئاماژە بە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا دەکات و دەڵێت، بەغدا لەسەر سیاسەتی زوڵمکردن بەردەوامە و بە ناوی موچەبڕین هەمان سیاسەت پەیڕەو دەکات کە لە ئەنفال و کیمیاباران کەمتر نیە، بەڵام "دڵنیاتان دەکەینەوە کەس ناتوانێت نە بە مووچە و نەبە هیچ شتێكی دیکە ئیرادەی ئێمە بشکێنێت و خۆی لەسەر ئێمە فەرز بکات".
بەشێکی دیکە لە وتەکانی سەرۆک بارزانی:
٠ نابێت عێراق بە دەستی هیچ لایەنێكەوە بە ناوی زۆرینە بێت، دەبێت عێراق بۆ هەمووان بێت و هەر کەس پێگە و مافی خۆی لەو وڵاتەدا هەبێت.
٠ سەرەڕای ئەوەی ڕژێم جینۆسایدی گەلی کوردی کرد، بەڵام لە کاتی ڕاپەڕینی ساڵی 1991 کە دوو فەیلەقی سوپای عێراق کەوتبوونە دەستی خەڵك، هیچ سەربازێكیان نەکوژران و ئازار نەدران، بە پێچەوانەوە خزمەت کران و ڕەوانەی ناوچەکانی خۆیان کرانەوە.
٠ ئەگەر ئێمە یەكگرتوو و یەكڕیز و تەبا بین هیچ هێزێك بەسەرمان سەرناکەوێت، ئەو کێشانەی کە ئێستا ڕووبەڕووی ئێمە دەبنەوە هەمووی دەرئەنجامی نەبوونی یەكڕیزییە.
٠ سەرباری ئەوەی کورد لە سەردەمی ڕژێمە یەك لە دوای یەکەکانی عێراق ئەنفال و جینۆساید کراوە، کورد هێشتا ئاشتیخوازە و هەر دژی شەڕ و تووندوتیژییە، بەڵام ئەگەر شەڕمان پێ بفرۆشن، هەرگیز ستەم و سەرشۆڕی قبووڵ ناکەین و تەسلیمی زاڵم و دیکتاتۆر نابین".
٠ پاراستنی فەرهەنگی پێكەوەژیان لە کوردستان پێویستە و نابێت بکەوێتە ژێر کاریگەریی ناکۆکیی لایەنە سیاسییەکان.
٠ دەستکەوت و پرۆژە ستراتیژییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگی زۆریان بۆ ئێستا و داهاتووی کوردستان هەیە.
٠ وڵات و خاکێکی دەوڵەمەندمان هەیە، هەروەها بەدیلی بەهێزتر لە نەوت هەیە کە کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و پیشەسازییە.
٠ پڕۆژەکانی ئاو و دروستکردنی پۆند و بەنداوەکان سوودی زۆریان بۆ هەرێمی کوردستان لە ڕووی گلدانەوە و پاراستنی ئاو بۆ داهاتووی هەرێمی کوردستان هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
11 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






