لە دهۆک کاندیدێکی پارتی ئاهەنگی هاوسەرگیری بۆ 79 کوڕ و 79 کچ ڕێکخست

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

لە دهۆک کاندیدێکی پارتی بەبۆنەی یادی 79 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئاهەنگی هاوسەرگیری بۆ 79 کوڕ و 79 کچ ڕێکخست.

چیرۆکی سەرەکی: لە دهۆک کاندیدێکی پارتی بەناوی بناس دۆسکی، بەبۆنەی 79 ساڵەی دامەزراندنی پارتی، ئاهەنگێکی بووک گواستنەوەی بۆ 158 کوڕ وکچ، واتا 79 کچ و 79 کوڕ ڕێکخستووە و هەموو تێچوویێکی ئاهەنگەکەی لە ئەستۆی خۆی گرتووە.

لێدوانی فەرمی: بناس دۆسکی بە ئاڤای وت، بووک و زاواکان خەڵکی سەرجەم ناوچەکانی پارێزگای دهۆکن، لە بەردەڕەش، ئاکرێ، شێخان و چڕە و زاخۆ.

لەلایەکی دیکەوە: سەعید ئیسلام، کە کوڕ و کچێکی لە ئاهەنگەدا بەشدار بوون، بە ئاڤای وت، کچەکەم بەشووداوە و ئەمڕۆ بووکە، ژنیشم بۆ کوڕەکەم هێناوە و زاوایە، زۆر دڵخۆشین بە ڕێکخستنی ئەوم ئاهەنگە جوانە، بەڕاستی تێچوویێکی زۆریان لەکۆڵ کردینەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بناس دۆسکی کاندیدی ژمارە 8ـی لیستی 275ـی پارتییە، لە بازنەی دهۆک.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ