
نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا و کاپتنی فڕۆکەکەی. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا چەندین مانگ سەرقاڵی پلاندانان بوون بۆ ڕفاندن و دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا، لە ئۆپراسیۆنێکی نهێنیدا. پلانی ئەمریکا ئەوە بووە کە لە ڕێگەی پێدانی بەرتیل بە کاپتنی فڕۆکەی سەرۆکی ڤەنزوێلا، ناوبراو بڕفێنن. بەڵام دڵسۆزی کاپتنەکە بۆ سەرۆکەکەی، وایکردووە پلانەکە شکستی بهێنێت و حکومەتی ڤەنزوێلاش شانەیەکی نووستووی دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەی دەستگیرکردووە.
چیرۆکی سەرەکی: دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا ئۆپەراسیۆنێکی زۆر نهێنییان بە بریکارێکی هەواڵگرییان سپارد کە بە پێدانی بەرتیلێکی زۆر لەگەڵ کاپتنی فڕۆکەکەی سەرۆکی ڤەنزوێلا ڕێکبکەوێت. پلانەکە ئەوە بووە، کاتێک مادۆرۆ بە فڕۆکەکەی گەشت دەکات، کاپتنەکە ئاراستەی فڕۆکەکە بگۆڕێت و بیباتە ناوچەیەک کە هێزەکانی ئەمریکا بتوانن دەستگیری بکەن.
بریکارە ئەمریکییەکە هەوڵی زۆری لەگەڵ کاپتنی فڕۆکەکە داوە و بڕێکی زۆر پارەی خستووەتە بەردەست و بەڵێنی ژیانێکی شاهانەی پێدابوو، بەڵام وەک دەردەکەوێت، کاپتنەکە دڵسۆزییەکی زۆری بۆ سەرۆکەکەی هەبووە و هەموو داواکارییەکانی بریکارە ئەمریکییەکەی ڕەتکردووەتەوە و ئامادە نەبووە خیانەت بکات.
لەبەرامبەردا: حکومەتی ڤەنزوێلا ڕایگەیاند، شانەیەکی نووستووی دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکایان لە وڵاتەکەیاندا دەستگیرکردووە. ئەمەش دووپاتی ئەوە دەکاتەوە کە پلانی ئەمریکا بۆ ڕفاندنی سەرۆکی ڤەنزوێلا شکستی هێناوە و تێچوویەکی گەورەی بۆ دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا هەبووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دۆناڵد ترەمپ، نیکۆلاس مادۆرۆی بە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و قاچاغچییەتی بۆ ئەمریکا تۆمەتبار دەکرد. بەم هۆیەشەوە، دەسەڵاتی تەواوی بە دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا دابوو کە لە ناوخۆی ڤەنزوێلادا چالاکی بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
11 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






