
کۆبوونەوەی پارێزگاری هەولێر لەگەڵ ئەمینداریەتیی گشتیی بەغدا
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی سوود وەرگرتن لە ئەزموونی ئاوەدانی هەولێر، شاندێکی ئەمینداریەتیی گشتیی بەغدا سەردانی هەولێر دەکەن.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ پێنجشەممە 30-10-2025، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا پێشوازیی لە شاندێکی ئەمینداریەتیی گشتیی بەغدا كرد، بە سەرۆکایەتیی د.عەلی حوسێن، بریکاری ئەمینداری گشتیی بەغدا کرد.
هەردوولا جەختیان لە پتەوكردنی پەیوەندییەکانی نێوان پارێزگای هەولێر و ئەمینداریەتیی گشتیی بەغدا کردەوە، بەتایبەتی لە بواری پڕۆژەکانی گەشەپێدانی شارەوانی و هاوبەشی لە بوارە خزمەتگوزارییەکاندا.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، لەو دیدارەدا بەرنامە و پلانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پارێزگای هەولێرمان بۆ شاندی میوان باسكرد، لەپێناو بەردەوامیدان بە پڕۆسەی گەشەپێدانی شاری هەولێر و جێبەجێكردنی پرۆژە ستراتیژی و گرنگەكان لە سێكتەرە جۆراجۆرەكاندا.
ئاماژەی بەوەشكرد، شاندی میوان جەختیان لەسەر گرنگیی سوودوەرگرتن لە ئەزموونی هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان کردەوە بۆ گەشەپێدان و ئاوەدانكردنەوەی بەغدا.
لەلایەكی دیكەوە: شاندەكەی ئەمینداریەتی بەغدا باسیان لەو پرۆژانە كرد كە ئێستا لە شاری بەغدا جێبەجێ دەكرێن لەپێناو پاراستنی تەلارە دێرین و مێژوییەكانی شارەكە و نۆژەنكردنەوەی شەقام و باڵەخانەكان بەهەمان دیزاینی دێرینی خۆیان و دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان بۆ دانیشتووانی بەغدا، بۆ ئەم مەبەستەش ئومێدیان خواست هەولێر وەک شارێکی گەشاوە و پێشکەوتوو هاوکاریان بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






