ئاڤا نیوز
قوتابییەکی زانكۆی دهۆک پرۆژەیەكی ناوازەی داهێناوە كە لەڕێگەی ئەو پرۆژەوە، ئاوی بەكارهێنراو لە شووشتنگەی ئۆتۆمبێل، پاک دەكرێتەوە و دووبارە سوودی لێ وەردەگیرێتەوە، لایەنی حكومیی پارێزگاكەش، پرۆژەكەی وەك بیرۆكەیەكی بەسوود وەسف دەكەن و لەڕێگەی ئاڤاوە داوا دەكەن ئەو گەنجە سەردانیان بكات و كار لەسەر پرۆژەیەكی هاوبەش بكەن.
چیرۆكی سەرەكی: مەتین ئەمین، كوردی ئێزدییە و خوێندكاری كۆلێژی زانستە لە زانكۆی دهۆك، پرۆژەیەكی گەڵاڵە كردووە بۆ دووبارە ڕیسایكلینكردنەوەی ئاوی بەكارهاتوو لە شووشتنگەكانی ئۆتۆمبێل، لەپێناو دووبارە سوودوەرگرتن لە ئاوەكە تەنانەت ئەگەر بۆ پرۆژەی ئاودێری و كشتوكاڵیش بێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دهۆك 50 شوێنی شووشتنی ئۆتۆمبێل هەن كە مەزەندە دەكرێت ڕۆژانە 600 هەزار لیتر ئاو بۆ شووشتنی ئۆتۆمبێل خەرج بكرێت.
زانیاریی پەیامنێر: ڕۆژهات لوقمان، پەیامنێرمان لە شاری دهۆك قسەی لەگەڵ مەتین ئەمین، قوتابیی زانكۆ كردووە و لەبارەی بیرۆكەكەی دەڵێت، ماوەیەك پێش ئێستا ئەم بیرۆكەم لەلا دروستبوو، كاری وردم لەسەركرد و ئێستاش دەتوانم پرۆژەكە لە ئەرزی واقیعدا بەكردەیی بكەم، وتیشی ئەگەر لایەنی پەیوەندیداری حكومی هاوكاریم بكەن، دەتوانم پرۆژەكە فراوان بكەم و بۆ سوودی گشتی بەكاری بهێنم.
لەلایەكی دیكەوە: یونس جانۆ، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی دهۆك بە ئاڤای گوت، بەڕێوەبەرایەتییەكەمان هەمان پرۆژەی خستووەتە پلانیەوە و لە ئاییندەیەكی نزیكدا كار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەیەك دەكەین كە ئاوی شووشتنگەكان خاوێن دەكاتەوە و دەكرێت دووبارە سوودی لێ وەربگیرێتەوە.
لەڕێگەی ئاڤاوە داوا لەو گەنجە دەكات سەردانیان بكات و بیرۆكەكەی لەگەڵ پرۆژەكەیان تێكەڵ بكات بۆ ئەوەی بیخەینە خزمەتیی هاونیشتمانیانی دهۆك.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
11 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






