
دیمەنی ژمارەیەک گەنجی کورد لە لیبیا
ئاڤا نیوز
بەوتەی باڵیۆزی عێراق لە لیبیا کە بۆ ئاڤا قسەیکردووە، ئامادەکارییان کردووە بۆ گەڕاندنەوەی 25 کۆچبەری خەڵکی هەرێمی کوردستان کە لە زیندانەکانی ئەو وڵاتە ماونەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی لە چەند هەفتەی ڕابردوودا 40 کۆچبەری دیکە لە لیبیاوە گەڕێنرانەوە هەرێمی کوردستان، باڵیۆزی عێراق بەدواداچوونی کردبوو، ژمارەیەک کۆچبەری دیکە لە زیندانەکانی ئەو وڵاتە ماون و خەڵکی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانن.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد سەحاف، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا بە ئاڤا میدیای گوت: باڵیۆزخانە هەموو ڕێکارەکانی گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرانەی جێبەجێ کردووە، بەڵام گەڕانەوەیان ئارەزوومەندانەیە، ئەوانەی دەیانەوێت دەگەڕێنرێنەوە و هێشتا هیچ کاتێکیش بۆ گەڕانەوەیان دیاری نەکراوە.
ئەحمەد سەحاف دەشڵێت: باڵیۆزخانە بە بەردەوامی سەردانیان دەکات و توانیویەتی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ کەسوکاریان لە هەرێمی کوردستان بڕەخسێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماوەیەکە بەشێک لەوانەی دەیانەوێت بگەن بە ئەوروپا ڕێگای لیبیا بەکاردەهێنن، بەڵام بە یەکێک لە ڕێگا مەترسیدارەکان دادەنرێت و بەشێکی زۆریان دەستگیر دەکرێن و ڕووبەڕووی ئازاردانی زۆر دەبنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکی شەهیدان لە حاجیاوا کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە






