نەتەوەیەکگرتووەکان: هێرشی ئەمریکا بۆ سەر قاچاخچیانی ماددە هۆشبەرەکان ڕێگەپێدراو نییە

شەیری بکە لە:
نەتەوەیەکگرتووەکان: هێرشی ئەمریکا بۆ سەر قاچاخچیانی ماددە هۆشبەرەکان ڕێگەپێدراو نییە

دیمەنی بەئامانجگرتنی بەلەمێکی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان لەلایەن ئەمریکا

ئاڤا نیوز

بەهۆی هێرشی سوپای ئەمریکا بۆ سەر قاچاخچیانی ماددە هۆشبەرەکان، نەتەوەیەکگرتووەکان هاتە سەر خەت و داوا دەکەن هێرشەکان ڕابگیرێن.

وێنە گەورەکە: بە بیانووی ڕێگریکردن لە بەقاچاخبردنی ماددە هۆشبەرەکان وەزارەتی جەنگی ئەمریکا بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەو وڵاتە باندەکانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە دەریای کاریبی و ڕۆژهەڵاتی زەریای هێمن دەکەنە ئامانج.

لێدوانی فەرمی: راڤینا شەمداسانی وتەبێژی ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ئەو هێرشانەی ئەمریکا دەیکاتە سەر بەلەمەکان قبووڵ نەکراوە و پێویستە ئەو وڵاتە هێرشەکانی بوەستێنێت و هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بگرێتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە کوشتنی خەڵک، ئەو هێرشانە یاسا نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ پێشێل دەکەن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سەرەتای مانگی نۆوە ئەمریکا ئۆپەراسیۆنەکانی دژی ئەو باندانە دەستپێکردووە کە بەوتەی ئەوان بە قاچاخ ماددەی هۆشبەر بۆ ئەمریکا دەگوازنەوە، تا ئێستا ئەمریکا 14 ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی ئەنجامداوە و بەهۆیەوە 61 کەس کوژراون.

بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، ئەمریکا پلانی داناوە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە ناو خاکی ڤەنزوێلا هێرش بکاتە سەر ئەو بنکە سەربازییانەی لەلایەن باندەکانی بە قاچاخبردنی ماددە هۆشبەرەکانەوە بەکاردەهێنرێن. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ