
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەمریکا ڕەتیکردەوە بیری لە هێرشکردنە سەر ڤەنزوێلا کردبێتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە ڤەنزوێلا نیگەرانە لەوەی کۆکردنەوەی هێزێکی زۆری سەربازی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بە ئامانجی گۆڕینی ڕژێمەکەی بێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە سەرەتای مانگی نۆوە، ئەمریکا چەندین هێرشی ئاسمانی لە زەریای هێمن، بەتایبەتی لە دەریای کاریبی ئەنجامداوە کە تێیدا بەلەمیی قاچاخچیانی گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەکانی کردووەتە ئامانج.
لێدوانی فەرمی: کاتێک پەیامنێرێک لەسەر فڕۆکەی سەرۆکایەتی پرسیاری لە ترەمپ کرد سەبارەت بەو ڕاپۆرتانەی کە باس لەوە دەکەن ئەو بەنیازی ئەنجامدانی هێرش بێت بۆ سەر ڤەنزوێلا، ترەمپ ڕەتیکردەوە و وتی نەخێر.
زانیاریی زیاتر: پێشتر ترەمپ دانی بەوەدانابوو کە ڕێگەی بە ئۆپەراسیۆنە نهێنییەکانی دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمریکا CIA لە ناو خاکی ڤەنزوێلادا داوە، هەروەها ئەم دواییانە باسی لە ئەگەری هێرشی وشکانی کردبوو بۆ سەر باندەکانی قاچاخی ماددە هۆشبەرەکان.
لەلایەکی دیکەوە: نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا، واشنتنی تۆمەتبار کرد بە بەکارهێنانی قاچاخچێتی ماددە هۆشبەرەکان وەک بیانوویەک بۆ سەپاندنی گۆڕانکاری لە ڕژێمەکەیدا و دەستبەسەرداگرتنی نەوتی ڤەنزوێلا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
11 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






