وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق وەڵامی ڕاپۆرتی میدیایەکی ئەمریکی دەداتەوە
- عێراق
- 31 تشرینی یەکەم

دیمەنی چەکدارێکی حەشدی شەعبی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق، وەڵامی ڕاپۆرتێکی میدیایی ئەمریکی دەداتەوە سەبارەت بە گرێبەستەکەی لەگەڵ کۆمپانیای "موهەندیس" کە سەر بە حەشدی شەعبییە بۆ جێبەجێکردنی یەکێک لە پڕۆژەکانی پەیوەندیدار بە جێبەجێکردنی داتابەیسەکانی عێراق.
چیرۆکی سەرەکی: گۆڤاری "زە ئەتڵەنتیک"ـی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکیدا ئاشکرای کردووە، سەرەتای ئەمساڵ وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق گرێبەستی ڕاستەوخۆی بەبێ تەندەر لەگەڵ کۆمپانیای "موهەندیس" کە حەشدی شەعبی خاوەندارێتیی دەکات واژۆکردبوو بۆ چاککردنەوەی تۆڕی فایبەر ئۆپتیک لە عێراق و دروستکردنی تۆڕێکی نوێی جێگرەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم گرێبەستانەی پێشتر ئاشکرانەکراون کۆنترۆڵی داتابەیسەکان لە عێراق دەداتە دەستی گرووپە چەکدارەکان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق ڕایگەیاند: کۆمپانیای "موهەندیس" حکومییە و سەر بە دەستەی حەشدی شەعبییە مافی بەشداریکردنی لە تەندەر و گرێبەستی پڕۆژەکان بەپێی ڕێنماییە کارپێکراوەکان هەیە، وەزارەتی پەیوەندییەکان مافی ئەوەی هەیە گرێبەست لەگەڵ سەرجەم کۆمپانیا حکومییەکان بکات.
وەزارەتەکە دەڵێت، گرێبەستەکە بە شێوەیەکی یاسایی لەگەڵ کۆمپانیای "موهەندیس" واژۆکراوە، ئەوەش دوای بانگهێشتکردنی کۆمپانیاکە و چەندین کۆمپانیای بواری نیشتەجێکردن، ئاوەدانکردنەوە و پیشەسازی سەبارەت بە چاککردنەوەی ڕێڕەوی کێبڵی فایبەر ئۆپتیک.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە 9ـی ئەم مانگەدا، خولێکی نوێی سزاکانی بەسەر چەندین کەسایەتی و کۆمپانیای پەیوەست بە سوپای پاسدارانی ئێران و حیزبوڵڵای عێراق سەپاند لەنێویاندا کۆمپانیای "موهەندیس" کە باڵی ئابووریی حەشدی شەعبیی هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
11 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






