زەوی بە هەزار و 279 فەرمانبەری سنووری عەنكاوە دەدرێت

شەیری بکە لە:
زەوی بە هەزار و 279 فەرمانبەری سنووری عەنكاوە دەدرێت

دابەشکردنی زەوی لە سنووری قەزای عەنکاوە

ئاڤا نیوز

ناوی هەزار و 279 فەرمانبەری سنووری قەزای عەنكاوە لە پارێزگای هەولێر بڵاو كرایەوە و سەرۆكی شارەوانیی هەولێریش دەڵێ دوای تەواوكردنی ڕێككارەكان زەوییەكان تاپۆ دەكرێن.


چیرۆکی سەرەکی: لە زۆنێکی تایبەتی ئەو زەوییانەی ئامادەکراون بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەران، زەوی بە فەرمانبەرانی کریستیانی عەنکاوە دەدرێت، بێجگە لە فەرمانبەرانی کریستیان، لەو زۆنە زەوی بە هیچ فەرمانبەرێکی دیکە نادرێت.

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، ناوی ئەو فەرمانبەرانەی عەنکاوە بڵاوکردەوە کە بە تیروپشک ناویان دەرچووە بۆ ئەوەی پارچەیەک زەوی نیشتەجێبوونیان پێبدرێت، کە ژمارەیان هەزار و 279 فەرمانبەرە.

لێدوانی فەرمی: کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر بە ئاڤا میدیای گوت: ئەو زەوییانەی بە فەرمانبەرانی قەزای عەنکاوە دەدرێت، کەوتوونەتە سەر ڕێگای سەرەکی هەولێر - دهۆک، تیروپشکمان بۆ کردوون، دوای وردبینیکردنی مامەڵەکان و تەواوکردنی ڕێکارەکان، زەوییەکانیان تاپۆ دەکەین.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی ئەوەی لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی عەنکاوە زەوی پێویست بەردەست نەبوو بۆ ئەوەی بەسەر فەرمانبەران دابەش بکرێت، ئەو فەرمانبەرانی لە سنووری ئەو قەزایە کە مەرج و ڕێنمایی پێدانی زەوی دەیانگرێتەوە، لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر زەوییان پێدەدرێت.

باکگراوند: هەفتەی ڕابردوو، تیروپشک بۆ ناوی ئەو فەرمانبەرانە کرا کە کارتی زانیارییان سنووری قەزای عەنکاوەیە و مەرج و ڕێنمایی پێدانی زەوی دەیانگرێتەوە.


بەستەری بینینی ناوی فەرمانبەران کە زەویان پێدەدرێت؛

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ