وەزارەتی ناوخۆی عێراق هێزە ئەمنییەکان دەخاتە بەرزترین حاڵەتی ئامادەباشییەوە
- هەواڵ
- 1 تشرینی دووەم

ژمارەیەک لە هێزەئەمنییەکانی عێراق لەکاتی ئەرکدا
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردنی پەرلەمان، وەزارەتی ناوخۆی عێراق حاڵەتی ئامادەباشی لە سەرجەم پارێزگاکاندا بۆ ئاستی "ج" بەرز دەکاتەوە، کە ئەمەش بەرزترین ڕێکاریی ئەمنییە کە بگیرێتە بەر.
وێنە گەورەکە: بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 11-11-2025 بەڕێوەبچێت، بۆ ئەو هەلبژاردنەش 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 کەس مافی دەنگدانیان هەیە، زیاتر لە حەوت هەزار کاندیدیش کێبڕکێ لەسەر 329 کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن.
لێدوانی فەرمی: عەمید میقداد میری، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: لەڕۆژانی دەنگدانی تایبەت هەموو هێزە ئەمنییەکان لەسەر ئاستی وڵاتدا دەخرێنە ئامادەباشییەوە و حاڵەتەکەش بۆ ئاستی "ج" بەرز دەکرێتەوە.
- نزیکەی 185 هەزار ئەفسەر و کارمەند لە پاراستنی زیاتر لە حەوت هەزار بنکەی هەڵبژاردن بۆ دەنگدانی گشتی و نزیکەی 600 بنکە بۆ دەنگدانی تایبەت بەشدار دەبن.
- سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق جەختی لەوەش کردەوە، کە هیچ بڕیارێک بۆ قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە ماوەی هەڵبژاردنەکاندا نییە، بۆ دڵنیابوونیش لە بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن بە شێوەیەکی پارێزراو و بێ گرفت، چالاکییە ئەمنییەکان لە سنوورەکانەوە تا ناوەندی شارەکان دەستپێدەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو





