
ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری لە شاری فاشر لە باکووری دارفوری سوودان
ئاڤا نیوز
وێنە و ڤیدیۆی مانگی دەستکرد کە لەلایەن میدیا نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە شیکارییان بۆ کراوە، دیمەنی ترسناکی پێشێلکارییە گەورەکانی دژ بە هاووڵاتییانی سڤیل لە فاشر، باکووری دارفور، ئاشکرا دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: دوای 18 مانگ لە گەمارۆدانی شاری فاشر لە باکووری دارفوری سوودان شارەکە لەلایەن هێزەکانی پشتیوانیی خێراوە کۆنترۆڵکرا.
بڵاوکراوەی فەرمی: ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە چەکدارانی پشتیوانیی خێرا، کە پێشتر لەلایەن ئەمریکاوە تۆمەتبار کرابوون بە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی، سەدان کەسیان سەربڕیوە و لە هەندێک حاڵەتدا خۆیان وێنە گرتووە لە کاتی ئەنجامدانی تاوانەکان.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ڕۆژنامەی "فایننشاڵ تایمز"ی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە کە وێنە و ڤیدیۆی مانگی دەستکرد "پەڵەی سووری فراوان"ی لەسەر زەوی نیشان داوە، کە پێدەچێت خوێن بێت، لەگەڵ دەیان تەرم لە نزیک دامەزراوە پزیشکییەکان و گەڕەکە نیشتەجێبوونەکاندا.
زانیاریی زیاتر: ڕێکخراوە مرۆییەکان ئەم دیمەنانە بە "کۆمەڵکوژی" ناودەبەن. ڕۆژنامەکە لەسەر زاری بەرپرسانی ڕێکخراوە مرۆییەکانەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات هێزەکانی پشتیوانی خێرا بە شێوەی مەیدانی لە ناو نەخۆشخانەی سعوودیە لە فاشر زیاتر لە 460 کەسیان کوشتووە، لەنێویاندا نەخۆش و کارمەندی تەندروستی هەن.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: سەرکردایەتیی هێزەکانی پشتیوانیی خێرا ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە " لێکۆڵینەوە لە پێشێلکارییە تاکەکەسییەکان دەکەن ئەگەر هەبن." بەڵام چاودێرانی نێودەوڵەتیی گومانیان لە جددیەتی ئەم لێدوانانە هەیە، ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەوەی لە فاشر ڕوودەدات، تاوانەکانی دارفور لە ساڵی 2003 دەهێنێتەوە یاد.
مەترسییە پێشبینیکراوەکان: نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری لە ئەگەری "پاکتاوکردنی ڕەگەزی" لە هەرێمەکەدا دەدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
10 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






