سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا: زەمینەسازیی یاسایی بۆ پرۆسەی ئاشتی دەڕەخسێنین
- هەواڵ
- 1 تشرینی دووەم

نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند، چ کاتێک هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بۆیان دەرکەوت پەکەکە خۆی هەڵوەشاندووەتەوە، پاکێجی ڕەخساندنی زەمینەسازیی یاسایی بۆ سەرخستی پرۆسەی ئاشتی دەبەنە پەرلەمان.
وێنە گەورەکە: سێشەممەی ڕابردوو، پەکەکە کشانەوەی هێزەکانی لە تورکیا و باکووری کوردستان ڕاگەیاند و بەرپرسانی دەم پارتی و پەکەکەش دەڵێن، تۆپەکە لە گۆڕەپانی تورکیادایە و گەیشتوونەتە قۆناغی دووەمی پرۆسەکە کاتی هاتووە زەمینەسازیی یاسایی بۆ پرۆسەکە بڕەخسێنرێت.
لێدوانی فەرمی: نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند، لە قۆناغی ئامادەکردنی ڕاپۆرتی کۆتایی نزیکبوونەتەوە و دەڵێت: پەرلەمانی تورکیا زەمینەی یاسایی بۆ پرۆسەکە دەڕەخسێنێت.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بڕیاری پەکەکەی بۆ کشاندنەوەی هێزەکانی لە تورکیا و باکووری کوردستان بە گرنگ زانی و ئاماژەی بەوە دا ئەرکی سەرەکیی کۆمیسیۆنەکە پێشکەشکردنی پاکێجێکی گشتییە بە پەرلەمان، نەک ئامادەکردنی یەک بە یەک دەقی پڕۆژەیاساکان بۆ هەموارکردنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوە و دادی تورکیا، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ دوور لە چاوی کامێراکان ئەنجام درا. لە بەشی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە وەڵامی پرسیارەکانی پەیوەندیدار بە دوایین پێشهاتەکانی بە پرۆسەکە و لە بەشی دووەمیشدا یڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا وەڵامی پرسیارەکانی لەبارەی چۆنیەتی هەموارکردنەوەی یاساکان بۆ ڕەخساندنی زەمینەسازی یاسایی بۆ پرۆسەکە دایەوە.
لەلایەکی دیکەوە: هەر لە سەرەتای ئەم پرۆسەیە دەم پارتی کۆی داواکارییەکانی بۆ هەموارکردنەوەی یاساکان لە 12 خاڵدا چڕکردەوە، کە گرنگترینیان ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش و زیندانییانی سیاسی و زیندانییە نەخۆشەکان، پێدانی مافی هیوا و ئازادکردنی ئۆجەلان بە مەرج، ئازادکردنی ئەو زیندانییانەی ماوەی حوکمدانیان تەواو بووە، خوێندن بە زمانی دایکن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
10 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو





