سەرۆک بارزانی
ئاڤا نیوز
سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كانی ده‌زگای ئهیلوول و گوڵان و زیندانیانی سیاسیی سنووری پارێزگای دهۆك كۆبووه‌وه، سەرۆک بارزانی لە کۆبوونەوەکە دووپاتی کردەوە، پڕۆژه‌ی زۆر مه‌زن ئه‌نجام دراون و پڕۆژه‌ی نوێش بەڕێوەیە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شه‌ممه 01-11-2025 له شاری دهۆك، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كانی ده‌زگای ئهیلوول و گوڵان و زیندانیانی سیاسیی سنووری پارێزگای دهۆك كۆبووه‌وه.
پەیامی فەرمی: سه‌رۆك بارزانی وتارێكی پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد و سه‌ره‌تا سوپاسی خۆڕاگری و خه‌بات و ماندووبوونی ئه‌وانی له شۆڕش و به‌رخودان و زیندانه‌كاندا كرد و گوتی، ئه‌و ئازادی و ده‌ستكه‌وتانه‌ی ئێستا له فه‌زڵی خوا و خوێنی شه‌هیدان و فرمێسكی دایكی شه‌هیدان و ڕه‌نج و ماندووبوونی ئێوه‌یه، بۆیه كه له‌گه‌ڵ ئێوه دانیشتووم، هزر و بیرم ئاسوده‌یه.
سەرۆک بارزانی وتیشی، به هه‌موو شێوازێك وڵاتی ئێمه‌یان وێران كرد و ئێمه‌ش له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو هه‌وڵێكی زۆرمان دا بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و پێشخستنی كوردستان و ئه‌م هه‌وڵانه بێجگه له‌وه‌ی ئاسته‌نگی زۆریان له‌به‌رده‌مدا دروست كرا، به‌ڵام له‌سه‌ر كاركردن بۆ خزمه‌ت و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان هه‌ر به‌رده‌وام بووین و به‌رده‌وامیش ده‌بین، ئێستاش ئاسته‌نگ زۆرن و پیلانیش هه‌ن كه ئێمه رابگرن، به‌ڵام پشتیوان به خوا و به میلله‌تی خۆمان هه‌ر به‌ردەوام دەبین.
سه‌رۆك بارزانی به ئاماده‌بووانی ڕاگه‌یاند كه وه‌ك چۆن له رابردوودا له سه‌نگه‌ره‌كاندا شه‌ڕی قاره‌مانانه‌تان كرد، ئێستاش شه‌ڕێكی مه‌زن له ئارادایه كه ده‌یانه‌وێت كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان به پیلانی جۆراوجۆر هه‌ڵته‌كێنن و نائومێدی بكه‌ن، به تایبه‌تیش له ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر، له هه‌ڵبژاردنیش ده‌بێت به هه‌مان ڕووحیه‌تی به‌رخودانی سه‌نگه‌ر كار بۆ سه‌ركه‌وتن و نیشاندانی سه‌نگی پارتی بكه‌ن.
سه‌رۆك بارزانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێت خۆمان هه‌بین و چاوه‌ڕێی كه‌س نه‌بین، هه‌ر بۆ نمونه: چه‌ندین جار كوردستان كه‌وته به‌ر هێرش و په‌لاماری زۆر مەترسیدار، ته‌نیا پێشمه‌رگه پارێزگاری له خاك و میلله‌ت كرد.
لەلایەکی دیکەوە: سه‌باره‌ت به دۆخی ناوخۆ، سه‌رۆك بارزانی گوتی، پڕۆژه‌ی زۆر مه‌زن ئه‌نجام دراون و پڕۆژه‌ی مه‌زنتریش له به‌رنامه‌دا هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی میلله‌تی ئێمه پشت به خۆی ببه‌ستێت، له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییشدا به كرده‌وه ئه‌وه سه‌لمێنراوه كه زۆربه‌ی پڕۆژه‌كانمان به ده‌ستوپه‌نجه‌ی ناوخۆیی به شێوازێك و ئاستێكی زۆر به‌رز ئه‌نجام دراون بۆیه ئێمه پشتمان به میلله‌تی خۆمان و پێشمه‌رگه گه‌رمه و له ژێر هیچ گوشارێك سازش له‌سه‌ر مافه‌كانی خۆمان و مه‌بده‌ئه‌كانی خۆمان ناكه‌ین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکی شەهیدان لە حاجیاوا کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە






