بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا بۆ زیادکردنی گوشارەکان لەسەر ئێران دێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- جیهان
- 1 تشرینی دووەم
جۆن هێڕڵی، یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بۆ کاروباری تیرۆر و هەواڵگریی دارایی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، ڕێگریکردن لە دەستگەیشتنی ئێران و بریکارەکانی بە سەرچاوە داراییەکان، جۆن هێڕڵی، یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بۆ کاروباری تیرۆر و هەواڵگریی دارایی، گەیشتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
زانیاری بەدەستهاتوو: بڕیارە ئەو بەرپرسە لەسەردانەکەیدا بچێتە ئیسرائیل، ئیمارات، تورکیا و لوبنان. ئەمەش یەکەم گەشتی ناوبراوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەوەتەی پۆستەکەی وەرگرتووە.
لێدوانی فەرمی: جۆن هێڕڵی ڕایگەیاند، سەرۆک ترەمپ بە ڕوونی ڕایگەیاندووە چالاکییە ناسەقامگیر و تیرۆریستییەکانی ئێران پێویستە بە گوشاری بەردەوام و هەماهەنگ وەڵام بدرێنەوە.
وتیشی، لەگەڵ هاوبەشەکانمان کۆدەبمەوە بۆ ڕێگریکردن لە دەستگەیشتنی ئێران و بریکارەکانی بە سەرچاوە داراییەکان، بە خۆدزینەوەی لە سزا نێودەوڵەتییەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی زانیارییەکان کاری ئەم بەرپرسە باڵایەی گەنجینەی ئەمریکا هەڵسەنگاندنی سزاکانی ئێستای سەر ئێرانە و ئەگەر ئەو وڵاتە پابەند نەبووبێت، پێداچوونە بە سزاکانیان دەکەن بە جۆرێک ئێران نەتوانێت پەرە بە بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکییەکەی بدات.
باکگراوند: دوای دەستبەکاربوونی بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتی، ترەمپ هەڵمەتی زۆرترین گوشاری لە دژی ئێران دەستپێکردەوە، کە هەوڵەکانی بۆ ڕێگریکردن لە تاران بۆ پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی لەخۆدەگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






