چیتر ڕێگا بە بازرگانان نادرێت ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2023 هاوردەی هەرێمی کوردستان بکەن

شەیری بکە لە:
چیتر ڕێگا بە بازرگانان نادرێت ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2023 هاوردەی هەرێمی کوردستان بکەن

دیمەنی گەیشتنی ژمارەیەک ئۆتۆمبێل. وێنە ئەرشیف

ئاڤا نیوز

ڕۆژانە سەدان ئۆتۆمبێل لە جۆر و مۆدێلی جیاواز هاوردەی هەرێمی کوردستان، بەڵام چیتر ڕێگە بە بازرگانان نادرێت ئەو ئۆتۆمبێلانەی مۆدێلیان 2023ـیە هاوردە بکرێن.

وێنە گەورەکە: بەهۆی کەمیی جۆری هۆکارەکانی گواستنەوەی وەک میترۆ و شەمەندەفەر، بەشی هەرە زۆری هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ هاتووچۆکردن بەشێوەیەکی سەرەکی پشت بە ئۆتۆمبێل دەبەستن، بۆیە خواستی بەردەوام لەسەر کڕینی ئۆتۆمبێل هەیە، بەمەش ڕۆژانە دەیان جۆری جیاوازی ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێن.

لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای وت: لە مانگی 11ـی هەموو ساڵێک مۆڵەتدان بەو ئۆتۆمبێلانە ڕادەگیرێت کە دوو مۆدێل خوار ساڵەکەن، بۆیە لە ئەمرۆوە بازرگانان ناتوانن ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2023 لە ڕێگای دەروازەکانەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان بکرێن.

زانیاریی زیاتر: ئەو بڕیارە هەموو ئۆتۆمبێلە سفر کیلۆمەتر و بەکارهاتووەکانیش دەگرێتەوە، کە لەڕێگای وڵاتی ئەمریکاوە دەگەیێنرێنە وڵاتی ئیمارات و دواتر دەهێنرێنە هەرێمی کوردستان.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 11 مانگی ڕابردوودا 758 مۆڵەتی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بە بازرگانان دراوە، بەم مۆڵەتانە 158 هەزار و 399 ئۆتۆمبێل هێنراونەتە هەرێمی کوردستان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ