پەیامێکی نوێ لە ئەمریکاوە بۆ عێراق؛ بە نیازی شتێکین گرووپە چەکدارەکان ئاگادار بن

شەیری بکە لە:
پەیامێکی نوێ لە ئەمریکاوە بۆ عێراق؛ بە نیازی شتێکین گرووپە چەکدارەکان ئاگادار بن

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

لە پەیامێکی چاوەڕواننەکراودا، دۆناڵد ترەمپ، لە ڕێگەی وەزیری بەرگریی عێراقەوە هۆشدارییەکی تووندی ئاراستەی گرووپە چەکدارەکانی عێراق کردووە، داوای لێکردوون هیچ هەڵسوکەوتێکی هەڵە نەکەن لە کاتی ئۆپەراسیۆنێکی نوێی ئەمریکا لە سووریا. 

چیرۆکی سەرەکی: نزیکەی دە ڕۆژ لەمەوبەر، سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق، لە ڕێگەی کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراقەوە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری جەنگی ئەمریکا ئەنجامداوە. بە وتەی سابت عەباسی، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا کە نزیکەی دوانزە خولەکی خایاندووە، وەزیری جەنگی ئەمریکا پەیامێکی ڕوونی ئاراستە کردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا بەنیازە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە ناوچەکەدا ئەنجام بدات، بە تایبەت لە سووریا.

لێدوانی فەرمی: سابت عەباسی، وەزیری بەرگری عێراق، ڕاگەیاندووە: "دەبێت ئەم هۆشدارییەی سەرۆک ترەمپ بە جددی وەربگیرێت و میلیشیاکان ئەم ماوە هیچ شتێک نەکەن." 

زانیاریی زیاتر: لەم پەیوەندییەدا، هۆشدارییەکی تووند دراوە بە گرووپە چەکدارەکانی عێراق کە هیچ جووڵەیەکی هەڵە نەکەن، ئەگەر نا خۆیان زیانمەند دەبن. پەیامەکە جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە ئەو میلیشیایانە دەبێت ئاگادار بن و هەر هەڵسوکەوتێکی هەڵە بکەن، "سەرۆک ترەمپ چۆن وەڵامتان دەداتەوە، خۆتان باش دەزانن."

لەلایەکی دیکەوە: لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنی ئەمنی و ستراتیژی نێوان بەغدا و واشنتن، باسی پێدانی سیستەمی دژە درۆن بە سوپای عێراق کراوە. وەزیری جەنگی ئەمریکا بەڵێنی داوە کە "بەم نزیکانە بەشێک لە هەلیکۆپتەرتان بە دیاری بۆ دەنێرین."

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ