پسپۆرێکی دارایی: بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا عێراق داوای هاوکاری لە هەرێمی کوردستان دەکات
- کوردستان
- 1 تشرینی دووەم

زاگرۆس فەتاح، پسپۆری دارایی گشتیی و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی
ئاڤا نیوز
پسپۆرێکی دارایی گشتیی ئاشکرای دەکات، عێراق داوای هاوکاری لە هەرێمی کوردستان کردووە بۆ گواستنەوەی ئەزموونی حوکمڕانیی هەرێمی کوردستان، بە تایبەت لە بابەتی کارەبای 24 کاتژمێریدا.
چیرۆکی سەرەکی: زاگرۆس فەتاح، پسپۆری دارایی گشتیی و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی (گفتوگۆی ڕۆژان) لە ئاڤا میدیا باسی لایەنە سەرکەوتووەکانی مۆدێلی حوکمڕانیی هەرێمی کوردستان و گواستنەوەی بۆ عێراق کرد.
لێدوانی فەرمی: زاگرۆس فەتاح بە ئاڤای ڕاگەیاند، کارەبای 24 کاتژمێری بیرۆکەیەکی جوانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بوو، بە میکانیزمێکی تازەی نوێگەری توانرا گرفتی کارەبا چارەسەر بکات کە کێشەیەکی جەوهەری چەندین ساڵە بوو.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی زاگرۆس فەتاح، چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا یاخود دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هاووڵاتیان، ئەو مۆدێلە بوو کە کابینەی نۆیەم توانی پێشکەشی بکات. لایەنی پەیوەندیداری حکومەتی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە و داوای کردووە "هاوکارییان بین بۆ گواستنەوەی ئەزموونی کوردستان بۆ بەشەکانی دیکەی عێراق. هاوکاریشیان دەبین بۆ ئەوەی ئەو مۆدێلە حوکمڕانی و ئیدارییە بۆ ئەوێ بگوازینەوە، تاوەکو سودی لێوەربگرن هاووڵاتیان لەوێش ببن بە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری.
باکگراوند: مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند، بە مەبەستی گەیاندنی کارەبای بەردەوام بۆ سەرجەم ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان تا وەکو کۆتایی ساڵی 2026، لە 14ـی ئایاریش ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە کۆی دەنگ بڕیاری پەسەندکردنی پڕۆژەکەی دەرکرد، تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026 هەموو کوردستان دەبێتە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






