185 هەزار ئەندامی هێزە ئەمنییەکان بنکەکانی دەنگدان دەپارێزن

شەیری بکە لە:
185 هەزار ئەندامی هێزە ئەمنییەکان بنکەکانی دەنگدان دەپارێزن

هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە بەردەم بنکەکانی دەنگدان وەستاون

ئاڤا نیوز

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی هەفتەی داهاتوو ئامادەکارییە ئەمنییەکان تەواوکراون و 185 هەزار ئەندامی هێزە ئەمنییەکان بنکەکانی دەنگدان دەپارێزن.

وێنە گەورەکە: بڕیارە 11-11-2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، لەم هەڵبژاردنە 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 کەس مافی دەنگدانیان هەیە و حەوت هەزار و 754 کاندیدیش کێبڕکێ لەسەر 329 کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن.

لێدوانی فەرمی: عەمید مقداد میری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، بۆ پاراستنی نزیکەی حەوت هەزار بنکەی دەنگدان لە ڕۆژی هەڵبژاردن، 185 هەزار ئەندامی هێزە ئەمنییەکان لە ئەرکدا دەبن، لەو ژمارەیەش 170 هەزار ئەندامیان بەدەوری بنکەکاندا بڵاوەیان پێدەکرێت.

- لە ڕۆژی دەنگدان هیچ قەدەغەیەکی هاتووچۆ نابێت و سەرجەم هێزە ئەمنییەکانیش لە قۆناغی "ج"ـی ئەوپەڕی ئامادە باشیدا دەبن.

لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی سنوورەکان و چەکی بێ مۆڵەتیش، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەوەی خستەڕوو، سنوورەکانی عێراق لە باشترین قۆناغی ئاسایشی خۆیان دان و لەمێژووی وڵاتدا هیچ کات بەو شێوەیە باش نەبووە، هەروەها وەزارەتەکەیان 42 هەزار چەکی لە وەزارەتە مەدەنییەکان کێشاوەتەوە و هەفتانەش شەش هەزار خێزان چەکەکانیان لە وەزارەتەکەیان تۆمار دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ