مارک ساڤایا: بەهۆی ترەمپەوە عێراق بۆ گۆڕەپانەکە گەڕایەوە

شەیری بکە لە:
مارک ساڤایا: بەهۆی ترەمپەوە عێراق بۆ گۆڕەپانەکە گەڕایەوە

مارک ساڤایا، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق دەڵێت، بەهەوڵەکانی سەرۆکی وڵاتەکەی، عێراق دووبارە بۆ گۆڕەپانە هەرێمیی و نێودەوڵەتییەکان گەڕاوەتەوە، ئەویش بۆ دووبارە گەورەکردنەوەی عێراق دەستبەکاربووە.

وێنە گەورەکە: پێشتر نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق ئاماژەی بەوەدابوو، بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق و ناوچەکە بە گشتیی بە عێراقێکی خاوەن سەروەری تەواو و بەبێ دەستێوەردانی دەرەکی زیانبەخش، لەوانەش ئێران و بریکارەکانی پارێزراو دەبێت.

لێدوانی فەرمی: مارک ساڤایا، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێکس وێنەیەکی ئاڵای عێراق و ئەمریکای بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، "بەهۆی سەرکردایەتی دانایانەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپەوە، عێراق بۆ گۆڕەپانەکە گەڕایەوە و منیش ئێستا لەسەر کارەکەمم، با دووبارە و سەرلەنوێ عێراق گەورە بکەینەوە".

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: بەگوێرەی چەند ڕاپۆرتێکی رۆژنامەوانییش لە بەغداوە، یەکێک لە ئەرکەکانی مارک ساڤایا، نێردەی دۆناڵد ترەمپ بۆ عێراق، دوورخستنەوەی هەر لایەنێکی نزیک لە ئێرانە لە حکومەتی داهاتوودا، بەتایبەتی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران. 




زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ