کارەکانی نۆژەنکردنەوەی شەقامی 100 مه‌تریی هه‌ولێر خێراتر دەکرێت

شەیری بکە لە:
کارەکانی نۆژەنکردنەوەی شەقامی 100 مه‌تریی هه‌ولێر خێراتر دەکرێت

شەقامی 100 مەتری هەولێر

ئاڤا نیوز


پڕۆسەی نۆژەنکردنەوەی شەقامی 100 مه‌تریی هه‌ولێر دەستی بە کارەکانی کردووە و تیمەکانی خزمەتگوزاریی بەردەوامن لە کارکردن، ئێستا پڕۆسەکە خێراتر کراوە بۆ ئەوەی پێش وادەی خۆی تەواو بکرێت.

چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی ڕۆژی سێشەممە 7-10-2025، بەردی بناغەی دووبارە قیرتاوکردنی هەشت کیلۆمەتری شەقامی 100 مەتریی شاری هەولێر دانرا، ئێستا کارەکان خێراترکراون بۆ ئەوەی بەزووترین کات تەواو بکرێت.

 لێدوانی فەرمی: ئۆمێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: ئێستا كاركردن لەپڕۆژەکە زۆر به‌ باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و پڕۆسەکە خێراترکراوە بۆ ئه‌وه‌ی لە نزیکترین کاتدا شەقامەکە بکەوێتەوە خزمەت هاتووچۆی هاونیشتمانیان و شۆفێرانی هەرێمی کوردستان.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو بەشەی نۆژەن دەکرێتەوە لە چواڕیانی ڕێگای مووسڵ دەست پێ دەکات تا چواڕیانی ڕێگای مەخموور، وابڕیارە لە ماوەی 120 ڕۆژ، بە درێژی هەشت کیلۆمەتر، بە بڕی سێ ملیار و 550 ملیۆن دینار و لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار کارەکانی نوژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی تەواو بکرێت. 

بۆچی گرنگە: شه‌قامی 100 مه‌تریی هه‌ولێر، دوای شه‌قامه‌كانی 120مه‌تری و 150مه‌تریی هه‌ولێر، یه‌كێكه‌ له‌ شه‌قامه‌ گه‌وره‌ و گرنگه‌كانی شاری هه‌ولێر، كه‌ شاره‌كانی كه‌ركووك و دهۆك و سلێمانی و حاجی ئۆمه‌ران و سۆران و شه‌قڵاوه‌ وه‌ك تۆڕێكی بازنه‌یی به‌ هه‌ولێر ده‌به‌ستێته‌وه‌.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ