پارتی لە شەقڵاوە کەرنەڤاڵێکی جەماوەری بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن ئەنجام دەدات

شەیری بکە لە:
پارتی لە شەقڵاوە کەرنەڤاڵێکی جەماوەری بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن ئەنجام دەدات

ئامادەکاری بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی لە شەقڵاوە

ئاڤا نیوز

بۆ پشتگیری لە لیستی 275ی پارتی دیموکراتی کوردستان کەرنەڤاڵی جەماوەری لە شەقڵاوە بەڕێوەدەچێت، لە کەرنەڤاڵەکە مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی وتارێک پێشکەش دەکات. 

وێنە گەورەکە: بانگەشەی هەڵبژاردن تەنیا هەفتەیەکی ماوە و گەرموگوڕی زیاتری بەخۆیەوە بینیوە، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، کەرنەڤاڵێکی جەماوەری گەورە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن و پشتگیری لە لیستی 275 لە شەقڵاوە بەڕێوەبچێت.

لێدوانی فەرمی: هیوا گەیلانی، بەرپرسی لقی 24ـی سەفینی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شەقڵاوە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: کەرنەڤاڵەکە لە یاریگای شەقڵاوە بەڕێوەدەچێت و هەموو ئامادەکارییەک کراوە.

- جەماوەر و لایەنگرانی لیستی 275 لە کاتژمێر 02:00ی پاشنیوەڕۆ ئامادەدەبن، هەروەها مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دوای کاتژمێر 03:00 وتاری دەبێت.

زانیاریی زیاتر: پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەنتەری شەقڵاوە چوار کاندید و لە بازنەی هەولێر 30 کاندیدی هەیە و لە کەرنەڤاڵەکە کاندیدەکان دەناسێنرێن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ