سەدر: گەندەڵتر بە گەندەڵ مەگۆڕن

شەیری بکە لە:
سەدر: گەندەڵتر بە گەندەڵ مەگۆڕن

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتیمانی شیعی

ئاڤا نیوز

ڕێبەری ڕەوتی نیشتیمانی شیعی دەڵێت، داوا لە هاووڵاتییان و لایەنگرانی دەکات "گەندەڵتر بە گەندەڵ نەگۆڕن، بەڵکو بە پشتیوانی چاکسازیی و بایکۆت گەندەڵی لەناوبەرن"، باوەڕیشی وایە نابێت نیشتیمان بەوانە بفرۆشرێت کە بەرامبەر "نوێنەری ترەمپ خۆیان دەچەمێننەوە".

وێنە گەورەکە: "ڕێبەری ڕەوتی نیشتیمانی" ڕەوتی سەدری پێشوو لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ساڵی 2021 لەسەر ئاستی عێراق پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، بەڵام دواتر لە پرۆسەی سیاسیی کشایەوە و بۆ ئەم هەڵبژاردنەش لیستی نییە و بایکۆتی هەڵبژاردنەکەی کردووە، ئەویش بەهۆکاری ئەوەی "گەندەڵکاران لە هەڵبژاردنەکە بەشدارن بۆیە ئێمەش بەشدار نابین".

ڕاگەیێنراوی فەرمی: موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتیمانی شیعی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، بڕیاری بایکۆتی هەڵبژاردن سەخت بوو، بەڵام ئەوە کارێک بوو بۆ شوێنکەوتنی خوا و پێغەمبەر و چاکەکاران دەبوایە بیدات، چاوەڕوانیشی لە لایەنگرانی هەیە شوێنی بکەون، لایەنگرانێک کە شوێنی ئارەزووەکانی دونیا ناکەون و لە هیچ پرۆسەیەک لەگەڵ "گەندەڵکاران" بەشداری ناکەن.

سەدر باوەڕی وایە نیشتیمان "گەورەترە" لەوەی بە "گەندەڵکاران و شوێنکەوتووان و ئەوانە بفرۆشرێت کە بۆ نوێنەری ترەمپ خۆیان دەچەمێننەوە و ئاڕاستەیان دەکات، بۆیە گەندەڵتر بە گەندەڵ مەگۆڕن، بەڵکو بە پاڵپشتی چاکسازیی و بایکۆت، گەندەڵی کۆتایی پێبهێنن. "

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ