سکاڵا بۆ دوورخستنەوەی سوودانی لە هەڵبژاردن تۆمار دەکرێت

شەیری بکە لە:
سکاڵا بۆ دوورخستنەوەی سوودانی لە هەڵبژاردن تۆمار دەکرێت

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانی و گەشەپێدان

ئاڤا نیوز

یەکێک لە بەربژێرە دووخراوەکانی "هاوپەیمانیی ئاوەدانی و گەشەپێدان" کە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرۆکایەتیی دەکات، سکاڵا لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دژی سوودانی تۆمار دەکات و دەڵێت: پارەی حکومەت و پێگەکەی لە بانگەشە بەکارهێناوە.

چیرۆکی سەرەکی: لە هەفتەی ڕابردوو، کۆمیسیۆن حوسێن سەعید کازم ناسراو بە "حوسێن عەرەب"ی لە کێبڕكێی هەڵبژاردنی پەرلەمان بەهۆی ساختەکردنی بڕوانامەی زانکۆ دوورخستەوە، ئەمڕۆ هاوپەیمانییەکەی سوودانی لە ڕاگەیێنراوێکدا دووپاتی کردەوە، بەربژێربوونی ناوبرا لە هاوپەیمانیەتییەکە بەهۆی ئەندامبوونی بووە لە پەرلەمان لە خولی ڕابردوو و ئێستا، لەمەودا هیچ پەیوەندییەکی بە ئەوانەوە نییە.

نووسراوی فەرمی: ڕۆژی 1ی ئەم مانگە، حوسێن عەرەب لە نووسراێکی فەرمیدا سکاڵای لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دژی سوودانی تۆمار کردووە و تۆمەتباری دەکات بەوەی پێگەی فەرمی و سەرچاوەکانی دەسەڵات و دەوڵەتی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکارهێناوە، ناوبراو داوا دەکات سوودانی بەم هۆیەوە لە کێبڕکێی هەڵبژاردن دووربخرێتەوە.

زانیاریی زیاتر:
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکی هاوپەیمانیی "ئاوەدانی و گەشەپێدان"ە هاوکات سەرۆکی لیستی هاوپەیمانیەتییەکەیە لە بازنەی بەغدا.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ