لە 75% کارەکانی دووسایدی کەسنەزان - گۆمەسپان تەواو بووە

شەیری بکە لە:
لە 75% کارەکانی دووسایدی کەسنەزان - گۆمەسپان تەواو بووە

کا

ئاڤا نیوز

لە 75% کارەکانی ڕێگای دووسایدی کەسنەزان - گۆمەسپان تەواو بووە و هەفتەی داهاتوو پڕۆژەکە دەچێتە قۆناغێکی نوێوە.

لێدوانی فەرمی: ئەندازیار ئەمیر عەبدولخالق، بەڕێوەبەری پڕۆژەکانی ڕێگاوبانی کۆمپانیای هێمن گرووپ بە ئاڤای وت: کارەکانی پڕۆژەی دووسایدی کەسنەزان - گۆمەسپان بەباشی بەڕێوەدەچێت و 75٪ کارەکانی تەواو بووە، کۆتایی ئەم هەفتەیە چینی دووەمی قیرتاوکردنی شەقامەکە تەواو دەبێت، هەفتەی داهاتوو دەست بە قیرتاوکردنی چینی سێیەمی شەقامەکە دەکرێت. 

زانیاریی زیاتر: بە گوتەی ئەندازیار ئەمیر عەبدولخالق، بەشەکانی پەرژینی خۆپاراستن، شۆستە و سیستەمی ئاوەڕۆکانیش کاریان تێدا دەکرێت و پڕۆژەکە لەلایەن ئەندازیار و کرێکارانی ناوخۆییەوە جێبەجێ دەکرێت. 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: درێژیی شەقامەكە نزیکەی 16 كیلۆمەترە، پانی هەر سایدێك 11 مەترە، دوو ڕێڕەوی سەرەكی و ڕێڕەوێكی فریاگوزاریی دەبێت، پڕۆژەکە لە كۆتایی شەقامی كەسنەزان دەستپێدەكات، لە دەربەندی گۆمەسپان كۆتایی دێت. پڕۆژەکە لە 4 پرد، ئەرندەرپاسێک و 40 ئاوبەری سندووقی قەبارە جیاواز پێکدێت.

باکگراوند: کارەکانی پڕۆژەکە لە ڕێککەوتی 14-6-2025، دەستیپێکرد، وا بڕیار بوو لە کۆتاییەکانی ساڵی 2026 تەواو بێت، بەڵام لە ماوەی چوار مانگ و نیودا 75% کارەکانی تەواوبووە، چاوەڕوان دەکرێت لە کۆتاییەکانی ئەمساڵ سەرجەم کارەکانی تەواو بن و بەڕووی هاووڵاتیاندا بکرێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ