هاكان فیدان: ڕێككەوتنی ئاو ئێجگار گرنگە و كۆتایی بە كێشەی كەمئاوی دەهێنێت لە عێراق
- هەواڵ
- 2 تشرینی دووەم

فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق و هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا لەشاری بەغدا
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند ئەمڕۆ واژۆ لەسەر ڕێككەوتنی ئاو دەكەن و دەبێتە گەورەترین پرۆژەی وەربەرهێنانی ژێرخانی ئاو لە عێراق و هیوای خواست بەم هۆیەوە كێشەی كەمئاوی لە عێراق چارەسەربكرێت.
وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ 2-11-2025 هاكان فیدان گەیشتووەتە بەغدا و بڕیارە بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق واژۆ لەسەر ڕێككەوتنی ئاو لەنێوان توركیا و عێراق بكرێت بۆ بەردانەوەی ئاو لە توركیاوە بۆ نێو خاكی عێراق و چاككردنی ژێرخانی ئاو لە عێراق.
لێدوانی فەرمی: هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا لە میانی كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوە دا چەندین ساڵە هەردوو وڵات هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەك دەدەن بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمئاوی و بەكارهێنانی ئاو بە شێوەیەكی باش.
پێویستە ئەمەش بزانیت: هاكان فیدان باسی لەوە كرد لەماوەی دوو ساڵ و نیوی ڕابردوودا كاری زۆر گرنگیان ئەنجامداوە بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە و دەڵێت: هیوادارین لە ڕێگەی ئەم ڕێككەوتنەی ئەمڕۆوە سیستەمی بەكارهێنانی ئاو لە عێراق چاكبكرێت و ببێتە گەورەترین پرۆژەی وەبەرهێنانی ژێرخان لە عێراق و گوتی: خوا یار بێت ئەمە دەبێتە هۆی چارەسەركردنی كێشەی كەمئاوی لە عێراق.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: هاكان فیدان ئاماژەی بە پتەوتركردنی پەیوەندییەكان لە بوارە جیاوازەكان لەگەڵ عێراق كرد و گوتی: كات ئەوەمان لێ دەخوازێت وڵاتانی ناوچەكە هەماهەنگی یەكتر بن بۆ گەشەكردنی ناوچەكە، لەبری ڕكابەرێتی و ململانێ. توانا و ئیرادەی ئەوەمان هەیە خۆمان كێشەكانی نێوانمان چارەسەر بكەین، نەك ئەو چاوەڕوانییەمان لە وڵاتانی دیكە هەبێت.
لە لایەكی دیكەوە: وەزیری دەرەوەی توركیا بڕیاری پەكەكەی بۆ كشانەوەی هێزەكانی و كۆتایی هێنان بە چالاكییەكانی لە توركیا و باكووری كوردستان بە گرنگ زانی و داوای لەو گروپانەش كرد كە لەژێر چەتری كەجەكەدا كاردەكەن و توركیا وەك پەكەكە ناویان دەهێنێت لە سێ پارچەكەی دیكەی كوردستانیش هەمان بڕیار بدەن و دەستبەرداری ئەو ناوچانە بن، كە كۆنتڕۆڵیان كردوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
10 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو





