یەکەم کوردی ئێزدی دەبێتە ئەفسەر لە سوپای ئەمریکا

شەیری بکە لە:
یەکەم کوردی ئێزدی دەبێتە ئەفسەر لە سوپای ئەمریکا

تەحسین سمۆ، یەکێکە لە کوڕانی شێخەکانی ئەماددین، دەبێتە ئەفسەر لە سوپای ئەمریکا

ئاڤا نیوز

لە دەستکەوتێکی مێژوویی گرنگدا، بۆیەکەمجار گەنجێکی کوردی ئێزدی لە ئەمریکا کە بە ڕەچەڵەک خەڵکی قەزای شنگالە، پلەی سەربازیی وەردەگرێت و دەبێتە ئەفسەر لە سوپای ئەمریکا. 

زانیاریی بەدەستهاتوو: تەحسین سمۆ، یەکێکە لە کوڕانی شێخەکانی ئەماددین لە قەزای شنگال، لە کۆلێژی ئەرکانی ئەمریکا بە پلەی مولازمی یەکەم دەرچووە و بووەتە ئەفسەر لە ڕیزەکانی سوپای ئەو وڵاتە.

زانیاریی زیاتر: تەحسین گەنجێکی چالاکی کوردانی ئێزدییە و لەو ئاستە نەوەستاوە، لەئێستادا، درێژە بە خوێندن و هەوڵەکانی دەدات و خوێندکاری ماجستێرە لە بواری ستراتیژییەت و هەواڵگریی سەربازی لە یەکێک لە زانکۆکانی ویلایەتی مریلاند.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ