
دیمەنی قەزای شەقڵاوە
ئاڤا نیوز
دەرخستە و دیزاینی جێبەجێکردنی کۆمەڵێک پڕۆژەی گەشتیاری و ئیداری و وەرزشی گرنگ لە سنووری شەقڵاوە تەواوبوون، بڕیارە لە ماوەی داهاتوو جێبەجێ بکرێن و سەدان هەلی کار بۆ دانیشتووانی سنوورەکە دەڕەخسێنت.
وێنە گەورەکە: شەقڵاوە یەکێکە لە شارە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان، ساڵانە سەدان هەزار گەشتیار ڕوو لە ناوچە گەشتیارییەکانی دەکەن، حکومەتی هەرێمی کوردستان کار لەسەر بووژاندنەوەی کەرتی گەشتوگوزار دەکات لە ڕێگەی پڕۆژەی گەورە و هەمەجۆری گەشتیارییەوە.
لێدوانی فەرمی: کاروان کەریم خان، قایمقامی قەزای شەقڵاوە بە ئاڤای گوت، دەرخستە و دیزاینی کۆمەڵێک پڕۆژە تەواوکراون و بەرزکراونەتەوە، بۆ ئەوەی دوای پێداچوونەوە بودجەی بۆ تەرخان بکرێت و بچێتە بواری جێبەجێکردن بەوهۆیەوە سەدان هەلی کار بۆ دانیشتووانی سنوورەکە دەڕەخسێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو پڕۆژانەی بڕیارە لە شەقڵاوە جێبەجێ بکرێن کۆمەڵێک تایبەتمەندی لەخۆدەگرن لەوانە:
٠ پڕۆژەی دروستکردنی بەنداوی گەشتیاریی سابیراوە دەرخستە و دیزاینی تەواو بووە، دەبێتە ناوەندێکی گرنگی گەشتیاری.
٠ پڕۆژەی بازاڕی گەشتیاری بناری سەفین، بەشێوەیەکی کلاسیکی بەدرێژایی چەند کیلۆمەترێک نۆژەن دەکرێتەوە، لەنێو بازاڕەکە مزگەوتی کۆنی شەقڵاوە و کەنیسەی کۆنی شەقڵاوە، ئەو شەقامە دەچێتە سەر مەزاری ڕەبەن بۆیا، کە لای موسڵمانەکان بە وسو ڕەحمان ناسراوە.
٠ دروستکردنی کۆمەڵگەی ئیداری، گواستنەوەی دامەزراوە حکومییەکان بۆ یەک شوێن ئەمەش ئاسانکاری بۆ هاووڵاتیان دەکات، شوێنی ئێستای ئەو بینایانە دەکرێت بە پڕۆژە و هەلی کاری زیاتر بۆ گەنجان دەڕەخسێت.
٠ پڕۆژەی گەشتیاری وەرزشی، پڕۆژەیەکی گەورەی نیشتمانی دەبێت لە قۆناغەکانی داهاتوو، کە ئامانجی سەرەکی ئەوەیە میوانداری یارییە وەرزشییە جیهانییەکان بکات، لە پڕۆژەکە ڕێرەوی وەرزشی چیای سەفین، مەلەوانگەی داخراو لەسەر ڕووباری قەندیل، هۆڵ و یاریگەی داخراوی وەرزشی لەخۆدەگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






