وەزیری پەروەردەی لیبیا دەستگیر دەکرێت

شەیری بکە لە:
وەزیری پەروەردەی لیبیا دەستگیر دەکرێت

عەلی عابید، وەزیری پەروەردەی لیبیا. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

وەزیری پەروەردەی لیبیا لەسەر گەندەڵیی لە گرێبەستەکانی چاپکردنی کتێبی پرۆگرامی خوێندن دەستگیر کرا.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا داواکاری گشتیی لیبیا ڕایگەیاند عەلی عابید، وەزیری پەروەردەی ئەو وڵاتە بە تۆمەتی کەمتەرخەمی لەبارەی ئابڕووچوونێکی پەیوەست بە پرۆگرامی خوێندن دەستبەسەر کراوە و تۆمەتبارە بە "زیانگەیاندن بە بەرژەوەندیی گشتی و پێشێلکردنی مافی خوێندن". بە هۆی گەندەڵییەوە کتێبی خوێندنی کەمتر چاپ کراوە و نزیکەی 2.6 ملیۆن قوتابی کتێبیان بەرنەکەوتووە. 

زانیاریی زیاتر: جگە لە وەزیر، فەرمانی دەستبەسەرکردن بۆ سەرۆکی بەشی پرۆگرامی قوتابخانەکان لە وەزارەت دەرچووە.

ئەمەش بزانە: مانگی ئازاری ئەمساڵ، موسا مەقاریف، وەزیری پێشووی پەروەردە، لەسەر دۆسیەیەکی هاوشێوە دەستگیر کرا و سزای سێ ساڵ و نیو بەندکردنی بەسەردا سەپێنرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ