لووتکەی غەززە لە ئیستەنبووڵ بەڕێوەدەچێت

شەیری بکە لە:
لووتکەی غەززە لە ئیستەنبووڵ بەڕێوەدەچێت

دیمەنی وێرانەی غەززە دوای بۆردوومانەکانی ئیسرائیل. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

سبەی بە بەشداری وەزیرانی دەرەوەی حەوت وڵات لووتکەی غەززە لە  ئیستەنبووڵ لە تورکیا بەڕێوەدەچێت و تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی پەیوەندیدار ئاگربەست و دۆخی مرۆیی لە کەرتی غەززە دەکرێت.

لێدوانی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند سبەی دووشەممە 3-11-2025، بە ئامادەبوونی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لووتکەی غەززە لە ئیستەنبووڵ ئەنجام دەدرێت.

زانیاریی زیاتر: چاوەڕێ دەکرێت وەزیرانی دەرەوەی هەریەک لە ئیمارات، ئیندۆنیزیا، قەتەر، پاکستان، سعوودیە و ئوردن کە لە 23-9-2025 لە نیویۆرک لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا کۆببنەوە و بەشداریی لە لووتکەکەدا بکەن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دوای 471 ڕۆژ لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە و لە بەرامبەر ئازادکردنی ئەو ئیسرائیلییانەی حەماس بە بارمتە گرتبوونی، مانگی ڕابردوو ئاگربەست ڕاگەیێنرا و تاکوو ئێستاش چەندین جار ئاگربەستەکە پێشێل کراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ