گەڕان و پشکنین لە ماڵی پێشڕەو دزەیی کۆتاییهات؛ چارەنووسی کارگوزارەکە نادیارە
- هەواڵ
- 23 کانوونی دووەم

ئاڤا دیجیتاڵ
هەرچەندە تەرمی میشێل میندۆزا ، کارگوزارە فلیپینییەکە نەدۆزرایەوە، بەڵام بەرگریی شارستانیی هەولێر کۆتایی بە پڕۆسەی گەڕان و پشکنین لە ماڵی پێشڕەو دزەیی هێنا.
چیرۆكی سەرەكی: لە هێرشە مووشەکییەکەی شەوی دووشەممە 15ـ01-2024 بۆ سەر ماڵی سەرمایەدار پێشڕەو دزەیی، کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس و برینداربوونی شەش کەسی دیکە، چارەنووسی کارگوزارێک دیارنەبوو، دوای هەفتەیەک گەڕان و پشکنینیش، ئەمڕۆ کۆتایی بە پرۆسەکە هێنرا.
لێدوانی فەرمی: ئەمڕۆ سێشەممە ڕێككەوتی 23-01-2024، بەرگریی شارستانی هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند: دوای هەفتەیەك پشكنین و گەڕان لە ماڵی شەهید پێشڕەو دزەیی تەواو بوو، چارەنووسی میشێل، خزمەتگوزارە فلیپینییەكە دیارنییه.
"چەند پارچەیەكی بچووكمان بەردەست كەوتووە و ڕەوانەی پشكنینمان كردووە، بۆ بەراوردكردن لەگەڵ جەستەی قوربانییەكان و دواتر لایەنی پەیوەندیدار ئەنجامەكەی ڕادەگەیەنێت" بەرگری شارستانی هەولێر ئەوەی ڕاگەیاند.
باكگراوند: كاتژمێر 11:30 خولەكی شەوی دووشەممە، 15ـ01-2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەند مووشەكێكی بالیستیك ماڵی سەرمایەدار پێشڕەو دزەیی كردە ئامانج، بەهۆیەوە چوار هاووڵاتیی (پێشڕەو دزەیی و کچێکی، سەرمایەدارێکی هاوڕێی و کارگوزارێکی بیانی) گیانیان لەدەستدا و شەش هاووڵاتیی دیكەش برینداربوون، تاوەکو ئێستاش چارەنووسی کارگوزارێکی فلیپینی دیارنییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ساڵی 2020ـەوە دەیان جار شاری هەولێر كەوتووەتە ژێر هێرشی ناڕەوای مووشەك و درۆنەكانی سوپای پاسدارانی ئێران و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لەو وڵاتە، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ئەوە دووەمجارە سوپای پاسدارانی ئێران بەتۆمەتی "هەبوونی بنكەی ئیسرائیل و موساد" هاووڵاتییانی مەدەنی لە شاری هەولێر دەكاتە ئامانج، هەردوو جارەكەش ماڵی دوو سەرمایەداری دیاری هەولێر بوو. رۆژی 13-3-2022 بەهەمانشێوە ماڵی شێخ باز بە ژمارەیەك مووشەك كرایە ئامانج، بەڵام خۆی و ئەندامانی خێزانەكەی سەلامەت دەرچوون و تەنها زیانی ماددی لێكەوتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد