تەقینەوەیەکی گەورە لە بنکەیەکی سەربازیی هێزەکانی هەسەدە لە حەسەکە ڕوویدا

شەیری بکە لە:
تەقینەوەیەکی گەورە لە بنکەیەکی سەربازیی هێزەکانی هەسەدە لە حەسەکە ڕوویدا

دیمەنی دووکەڵی دوای تەقینەوەکە

ئاڤا نیوز

بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ لە سووریا، تەقینەوەیەکی گەورە لە بنکەیەکی سەربازیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە گوندەوارەکانی حەسەکە، باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕوویدا.

چیرۆکی سەرەکی: ئاژانسەکانی هەواڵ لە زاری شایەتحاڵانەوە گواستیانەوە، کە لانیکەم سێ تەقینەوەی گەورە لە بنکەیەکی سەربازیی هەسەدە لە نزیک سایلۆکانی دانەوێڵە لە گوندی عامر، باشووری قامیشلۆ، بە دووری نزیکەی 25 کم، بیستراون و دووکەڵێکی زۆر لە شوێنی ڕووداوەکەوە بەرز بووەتەوە.

زانیاریی زیاتر: ئاژانسەکانی هەواڵ ئاماژەیان بەوەدا کە "ئەم تەقینەوەیە یەکەمین ڕووداوی لەو جۆرەیە، دوای ئەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا هێرشی ئاسمانییان کردە سەر بارهەڵگرەکانی گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی لە فیرقەی تارتەب لە باشووری قامیشلۆ."

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: تا ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە دیار نییە، لە کاتێکدا هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) تا ئێستا هیچ لێدوانێک و زانیارییەکیان لەسەر تەقینەوەکە و زیانەکانی بڵاونەکردووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ