ئومێد خۆشناو: لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو کەسانە دەکەین کە دیزاینی شەقامی فیدراڵییان گۆڕیوە

شەیری بکە لە:
ئومێد خۆشناو: لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو کەسانە دەکەین کە دیزاینی شەقامی فیدراڵییان گۆڕیوە

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەکاتی بەسەرکردنەوەی شەقامی فیدراڵی لە کۆیە

ئاڤا نیوز

پارێزگاری هەولێر سەردانی شەقامی 40 مەتریی فیدراڵی کردووە و لە نزیکەوە بینەری کەم و کوڕییەکانی ئەو شەقامە بوو، جەختی کردەوە لەوەی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە دەڕۆنە کۆیە و ئەوانەی کەمتەرخەم بوون لەگۆڕینی دیزاینەکەی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

چیرۆکی سەرەکی: شەقامی 40 مەتری فیدراڵی ڕۆژی 23-10-2025، لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی کوردستان کرایەوە، دواتریش میدیاکانی یەکێتیی وا بڵاویانکردەوە کە دەستکەوتی حیزبەکەیانە و بە هەوڵی ئەوان تەواوکراوە، بەڵام پارێزگاری هەولێر ئەوەی ڕەتکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە ئەم پڕۆژەیە لەسەر بودجەی پارێزگا جێبەجێ کراوە.

لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر دەڵێت، "دیزاینی شەقامەکە دەسکاری کراوە و ئۆڤەرپاسێکی تێدا بوو، بەڵام نەکراوە، چەند بەشێکی دیکە وەک خۆی جێبەجێ نەکراوە، لەڕێگەی لیژنەیەک لێکۆڵینەوە لە کەمتەرخەمی و کەم و کوڕییەکان دەکەین، لەماوەی داهاتووش کەم و کوڕییەکانی ئەو شەقامە چاک دەکەینەوە."

زانیاریی زیاتر: پارێزگاری هەولێر مژدەی بە دانیشتووانی کۆیە دا کە ساڵی داهاتوو دووری نێوان هەولێر بۆ کۆیە دەبێت بە 30 خولەک، بەهۆی تەواو بوونی جووتسایدی نێوان هەولێر – کۆیە.

باکگراوند: شەقامی فیدراڵی لە ساڵی 2013 بەردی بناغەی دانراوە، پرۆژەکە لەلایەن چەند کۆمپانیایەکەوە دەستاودەستی پێوە کراوە و تەواو نەکرا، دوایین جار کۆمپانیایەک ئەرکی تەواوکردنی پرۆژەکەی لە ئەستۆ گرت و ئەمرۆ کرایەوە. شەقامەکە سەرەتا بە ناوی "مام جەلال"ـەوە بوو، دواتر ناوەکەی گۆڕدرا بۆ شەقامی فیدراڵی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ