
دیمەنی مەسرور بارزانی لەنێو ئاپۆرای جەماوەری پارتی لە شەقڵاوە
ئاڤا نیوز
بەڵێنێکی مەسرور بارزانی بۆ نۆژەنکردنەوەی یاریگای تۆپی پێی شەقڵاوە وەرزشوانانی سنوورەکە دڵخۆش دەکات و سەرۆکی یانەی شەقڵاوەش لەڕێگەی ئاڤا میدیا زانیاریی ورد لەبارەی یاریگاکە ئاشکرا دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمرۆ یەکشەممە 2-11-2025، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی، لە شەقڵاوە بەشداری لە کەرنەڤاڵی بانگەشەی پارتی کرد، لەبارەی یاریگای شەقڵاوە گوتی: دەزانم ئەو یاریگایە پێویستی بە نۆژەنکردنەوە هەیە و بۆتان نۆژەن دەکەینەوە.
لێدوانی فەرمی: عوسمان خۆشناو، سەرۆکی یانەی وەرزشیی شەقڵاوە بە ئاڤای ڕاگەیاند: یاریگاکەمان تێکچووە و پێویستیی بە نۆژەنکردنەوەی تەواوەتی هەیە، چونکە یانەی وەرزشیی شەقڵاوە، کۆلێژی پەروەردەی وەرزشیی شەقڵاوە، پەیمانگەی پەروەردەی وەرزشی و نزیکەی 45 تیپی میللی و فێرگەکان لە سەنتەری قەزاکە، ناحیەکانی باسرمە، بالیسان، هیران و شارەدێی کۆڕێ پشتی پی دەبەستن و یاریی تێدا دەکەن، بۆیە بەڵێنەکەی مەسرور بارزانی بە دەستکەوتێکی زۆر گەورە دادەنێین بۆ سەرجەم وەرزشوانانی دەڤەرەکە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی سەرۆکی یانەی وەرزشیی شەقڵاوە، یاریگەکەیان نزیکەی پێنج هەزار هاندەر دەگرێت و چیمەنەکەشی دەستکردە، ئەو یانانەشی یارییان لەگەڵ دەکەین، گلەیی لە خراپی یاریگاکەمان دەکەن، تەنانەت بەشی گۆڕەپان و مەیدانەکەی بە کەڵک نەماوە.
باکگراوند: یاریگای شەقڵاوە لە ساڵی 1998 دروستکراوە، لە ساڵی 2014 دەستکارییەکی زۆر کەم لە یاریگاکە کراوە و چیمەنەکەی لە سرووشتییەوە گۆڕدرا بۆ چیمەنی دەستکرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکی شەهیدان لە حاجیاوا کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە






