ژمارەیەک پڕۆژە لە قوشتەپە جێبەجێ دەکرێن

شەیری بکە لە:
ژمارەیەک پڕۆژە لە قوشتەپە جێبەجێ دەکرێن

دیمەنی قیرتاوکردنی شەقام لە قوشتەپە

ئاڤا نیوز

ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە قوشتەپە جێبەجێ کرا و خرایە خزمەت هاووڵاتیان، ئەمڕۆش 13 کۆڵانی کۆمەڵگەی کاوە و گەڕەکی ژین بە گوژمەی 220 ملیۆن دینار لە چوارچێوەی پڕۆژەکان لەسەر بودجەی شارەوانییەکان جێبەجێکران.

وێنە گەورەکە: پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە شار و شاروچکەکانی سنووری پارێزگای هەولێر بەردەوامە لە پێناو خزمەتکردنی هاووڵاتیان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری شایستە، لە قوشتەپە چەندین پڕۆژە لە بواری جێبەجێکردندان و بەشێکیان تەواو کراون و بەشێکی دیکەیان کارکردن تێیاندا بەردەوامە.

لێدوانی فەرمی: عەبدولقادر مزەفەر، سەرۆکی شارەوانی قوشتەپە، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لە ماوەی ڕابردوو ڕەزامەندی پڕۆژەکان وەرگیرابوو بە گوژمەی دوو ملیار و 390 ملیۆن دینار، کە پێکهاتبوون لە کۆنکریت و قیرتاوکردنی شەقام و کۆڵانەکان، بەشێکیان جێبەجێکراون بەشێکی دیکەیان ئێستا لە جێبەجێکردندان، ئەمڕۆش 13 کۆڵانی کۆمەڵگەی کاوە و گەڕەکی ژین بە گوژمەی 220 ملیۆن دینار لە چوارچێوەی پڕۆژەکان لەسەر بودجەی شارەوانییەکان جێبەجێکرا، درێژی ئەم کۆڵانانە نزیکەی سێ کیلۆمەتر دەبێت.

زانیاریی زیاتر: سەرۆکی شارەوانی قوشتەپە، دەڵێت، بەردەوام دەبین لە گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ شەقام و گەڕەکەکانی قوشتەپە، لە پلانماندایە لە ماوەی داهاتوو خزمەتگوزاری بۆ چەند گەڕەک و کۆڵانی دیکەش ببەین و قیرتاویان بکەین.

ئەمەش بزانە: چەند پڕۆژەیەک ئێستا لە جێبەجێکردندایە لە قوشتەپە وەکو شەقامی دەروازەی کۆمەڵگەی کاوە بە گوژمەی 50 ملیۆن دینار، لە گەڕەکی ژین شەقامێکی دیکەیە بە گوژمەی 49 ملیۆن دینار، ئەو پڕۆژانە لەسەر داهاتی شارەوانییەکان جێبەجێ دەکرێن لە چەند ڕۆژی داهاتوو ئەو شوێنانەش قیردەکرێن و دەخرێنە خزمەت هاووڵاتیان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ