ئاڤای خەڵک؛ پاسێک بە ناوی دوو کەسی جیاوازەوە کراوە و دەردەکەوێت کە بە قاچاخ هاتووە
- کوردستان
- 2 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
پاسێک، کە دووجار بە شێوەیەکی یاسایی گواستراوەتەوە بە ناوی دوو کەسی جیاوازەوە، ئێستا دەردەکەوێت کە بە قاچاخ هێنراوەتە کوردستان. ئەم دۆخە خێزانێکی تووشی کێشەیەکی گەورە کردووە، بەتایبەت کە خاوەنە ڕاستەقینەکەی کۆچی دوایی کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: لە ساڵی 2016 ـدا، هاوڵاتییەک بە ناوی ئیسماعیل لە هەولێر، پاسێکی مۆدێل 2009 بە بڕی 2 دەفتەر و 15 وەرەقە دەکڕێت بۆ ئەوەی لە هێڵی شاوێس کاری پێ بکات. لەبەر ئەوەی ناوبراو ناسنامەکەی کۆن بووە، لە هاتووچۆ پێیان وتووە کە ناتوانرێت پاسەکە بە ناوی خۆیەوە بکرێت، بۆیە بە ناوی یەکێک لە هاوڕێکانییەوە تۆماری دەکات.
دوای نزیکەی ساڵێک، ئیسماعیل کۆچی دوایی دەکات. هاوڕێکەی، کە پاسەکە بە ناوی ئەوەوە بووە، بە کوڕەکەی یسماعیل دەڵێت: " وەرە با پاسەکە بکەم بە ناوی خۆتەوە، من چاوم لە پارەی حەرام نییە." کوڕەکەی بە ئاسانی دەچێتە هاتووچۆی هەولێر و پاسەکە بە ناوی خۆیەوە دەکات و هیچ کێشەیەکیش دروست نابێت.
چی ڕوویدا: دوای تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر بەسەرچوونی ساڵیانەی پاسەکە، کوڕەکەی دەچێتە فەرمانگەی هاتووچۆ بۆ ئەوەی ساڵیانەکەی نوێ بکاتەوە. لەوێ پێی دەوترێت کە "ئەم پاسە ئایتی نییە"، واتە لە سیستمی کۆمپیوتەری فەرمانگەکەدا تۆمار نەکراوە و بە قاچاخ هێنراوەتە کوردستان.
کوڕەکەی تووشی شۆک بووە و دەڵێت: "ئەمە چۆن دەکرێت؟ پێشتر ئەم پاسە دووجار بە ناوی دوو کەسی جیاوازەوە کراوە، ئێستا دەڵێن داخڵی سیستم نەکراوە و تۆزو بایە؟"
داواکاری فەرمی: فەرمانگەی هاتووچۆی هەولێر داوای لە کوڕەکە کردووە کە "خاوەنی ڕاستەقینەی پاسەکە"، واتە ئەو کەسەی لە ساڵی 2016دا پاسەکەی بە ئیسماعیل فرۆشتووە، سەردانیان بکات. مەبەستیشیان ئەوەیە کە "ئەوەلیاتی پاسەکەیان بۆ بهێنێت بزانن چۆن داخڵ کراوە." بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا ، خاوەنی یەکەمیشی کۆچی دوایی کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
11 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






