ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گوندێکی هەولێر چەند ڕۆژێکە بێ کارەبان

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

چەند ڕۆژێکە وێستگەی کارەبای گوندی ماستاوە لە ناحیەی شەمامک، تێکچووە و بەهۆیەوە دانیشتووانی گوندەکە بێ کارەبا بوون.

زانیاریی بەدەستهاتوو: دڵزار یاسین دانیشتوویەکی گوندەکەیە بە ئاڤای وت، بەهۆی ئەم کێشەیە جگە لەوەی بێ کارەبابووین ئاویشمان نییە، چونکە پڕۆژەی ئاوی گوندەکەشمان لەسەر هەمان هێڵی کارەبایە و ئێستا کوژاوەتەوە.

لێدوانی فەرمی: بەختیار قاسم، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای هەولێر بە ئاڤای ڕایگەیاند، بۆ چارەسەری کێشەکە کارەبای هەموو گوندەکانی ئەو ناوچەیەمان خستووەتە سەر هێڵێکی دیکە تەنیا گوندی ماستاوە ماوە، ئەوانیش دوورن لە هێلەکانی کارەبا بۆیە نەمانتوانیوە بیانگوازینەوە، بەڵام تیمەکانمان سەرقاڵی چاککردنەوەی وێستگەکەن، کارەکان کاتی دەوێت و هەوڵدەدەین بەزووترین کات کێشەکە چارەسەر بکەین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ