ئاڤا بەدواداچوون بۆ دابەشكردنی زەوی لە سلێمانی دەکات

شەیری بکە لە:
ئاڤا بەدواداچوون بۆ دابەشكردنی زەوی لە سلێمانی دەکات

دیمەنی شاری سلێمانی

ئاڤا نیوز

مامەڵەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سنووری پارێزگای سلێمانی، لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی تەواو بووە و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵ و بەڕێوەبەرایەتیی تۆماركردنی خانووبەرەی یەكەمی سلێمانی كراوە بۆ تەواوكردنی ڕێكارەكان.

وێنە گەورەكە: تا ئێستا ڕەزامەندی 420 هەزار فۆرمی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران و خانەنشینان لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان گەڕاوەتەوە، بەمەبەستی تەرخانكردنی زەوی بۆ سوودمەندبووان، مامەڵەكانیان ئاراستەی شارەوانییە پەیوەندیدارەكانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان كراون، بەڵام لە بەشێك لە شوێنەكان گرفتی نەبوونی زەویی گونجاو بۆ دابەشكردن هەیە، بەتایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر ئاڤا لە زاری وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ئەوەی بڵاوكردەوە كە بۆ تەرخانكردنی زەوی بۆ سوودمەندبووان، پێویستە بەشێك لە زەوییە كشتوكاڵییەكانی دەوروبەری شارەكان بەهەماهەنگیی لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ بكوژێنرێنەوە و ڕەگەزی زەوییەكان بكرێنە زەویی شارەوانی، لەو چوارچێوەیەشدا 17 هەزار دۆنم زەویی كشتوكاڵی لە سنووری سلێمانی كوژێنراونەتەوە و ئێستا ڕێكارەكانی گۆڕینی ڕەگەزی ئەو زەوییانە بۆ زەویی شارەوانی لە پرۆسەی جێبەجێكردندایە.

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەك لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی تایبەت بۆ ئاڤا ئاشكرای كرد، مامەڵەی پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی سوودمەندبوو لەلای ئەوان نەماوە و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵ و بەڕێوەبەرایەتیی تۆماركردنی خانووبەرەی یەكەمی سلێمانی كراون بۆ تەواوكردنی ڕێكارەكان و ماوەی چەند مانگێكە ڕەوانە كراون و تا ئێستاش وەڵام نەگەڕاوەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ