سەرۆککۆمار داوای سیاسەتێکی دادپەروەرانە بۆ دابەشکردنی ئاوی دیجلە و فورات دەکات
- عێراق
- 2 تشرینی دووەم

عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری عێراق، داوای سیاسەتێکی دادپەروەرانە دەکات بۆ دابەشکردنی پشکی ئاو کە مافەکانی عێراق لە ڕووبارەکانی دیجلە و فوراتدا بپارێزێت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق، پێشوازی لە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و شاندێکی یاوەری کرد، بە ئامادەبوونی فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق. لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە بوارە جیاوازەکان و پرسی هاوبەش کرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆککۆماری عێراق، سەرۆککۆمار جەختی لە پابەندبوونی عێراق بە سیاسەتی کراوەیی، دروستکردنی هاوبەشی و پەیوەندی دراوسێیەتی باش لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهان کردەوە، داواشی کرد "سیاسەتێکی دادپەروەرانە بۆ پشکە ئاوییەکان پەیڕەو بکرێت کە مافەکانی عێراق لە دیجلە و فوراتدا بپارێزێت."
لەلایەکی دیکەوە: وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی لە گرنگیی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و کردنەوەی ئاسۆ نوێیەکانی هاوکاری لەگەڵ عێراق کردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
11 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






