
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان
ئاڤا نیوز
ژمارەیەك ڕێكخراوی كۆمەڵی مەدەنی بە نوێنەرایەتی مەسیحییەكان لێدوانێكی بافڵ تاڵەبانی ڕەت دەكەنەوە و بە ناڕاست وەسفی دەكەن، هاوكات بە هەڕەشە بۆ تێكدانی ئاشتی و پێكەوەژیان وەسفی دەكەن.
چیرۆكی سەرەكی: 13 ڕێكخراو و كۆمەڵە و سەنتەر، بە نوێنەرایەتیی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنیی مەسیحییەكان لە پارێزگای هەولێر، كە نوێنەرایەتیی چینەكانی ڕۆشنبیران، مامۆستایان، فەرمانبەران، جووتیاران، ئەكادیمیستان، هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا، لاوان و گەنجان و خانەنشینان دەكەن، بەهەموو شێوەیەك دژی لێدوانێكی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی دەوەستنەوە و بە لێدوانێكی هەڕەشەئامێز و دوور لە ڕاستی وەسفی دەكەن، بۆچوونیان وایە هۆكارێكە بۆ تێكدانی ئاشتیی كۆمەڵایەتی و پێكەوەژیان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەمیانی بانگەشەی حیزبەكەی لە شاری هەولێر بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی دوێنێ شەممە، خۆی بە پارێزەری ئایین و زمان و زەویی مەسیحییەكان ناساند و بەناوی ئەوانەوە ئەوەی خستەڕوو كە گوایە زەوییە دزراوەكانی مەسیحییەكان دەكاتە كەیسێكی نێودەوڵەتی و خاك و زەوییان بۆ دەگەڕێنێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕێكخراوەكانی كریستیانەكان دووپاتیدەكەنەوە، ئەوان هەمیشە فاكتەری ئاشتی و پاڵنەری لێكتێگەیشتن و هێنانەكایەی سەقامگیرین لە هەرێمی كوردستان، بەهیچ شێوەیەك قبووڵ ناكەین هیچ كەسێك بۆ بەرژەوەندیی تەسكی حیزبی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن، ناو و پێگەی كریستیانەكان ڵێڵ بكات و بەكاریبهێنێت وەك ئامرازێك بۆ هەڕەشەكردن بۆ سەر لایەنەكانی دیكەی ڕكابەر.
لە ڕاگەیێنراوەکەدا كریستیانەكان ڕوو لە سەرۆكی یەكێتی دەكەن و پێی دەڵێن؛ "بەڕێزتان لەكوێ بوون، ئەوكاتەی سەرۆككۆماری عێراق كە خزمی نزیكی خۆتە، مەرسوومی كۆماریی لە سەرۆكەكانی كەنیسەكانی ئێمەی سەندەوە، كوا ڕۆڵ و كاریگەریتان لە ساتەوەختی قەیرانێكی لەمجۆرە.
ئێوە لە كوێ بوون كە كادیرانی سەر بە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سكاڵایان تۆماركرد بە مەرامی هەڵوەشاندنەوەی كورسیی كۆتای پێكهاتەی كریستیانەكان و توركمانەكان لەڕێگەی دادگاكانی بەغدا.
ئەی بۆچی هیچ هەڵوێستێكتان نییە بەرامبەر كەسێك بە ناوی ڕەیان سدیق كە ئێستا خۆی بە هاوسەرۆكی یەكێتی دەناسێنێت و سەرپەرشتیی میلیشیا چەكدارەكان دەكات، كە چەندین گوند و شاری كریستیانەكانی لە دەشتی نەینەوا داگیر كردووە.
نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی کریستیانەکان:
کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی کلدانی.
کۆمەڵەی مارعودای کشتوکاڵی.
یانەی مامۆستایانی خێزانی.
سەنتەری ئەکادیمی کۆمەڵایەتی عەنکاوە.
تیمی شەمسا بۆ نواندن.
یانەی فەرمانبەرانی عەنکاوە.
ڕێکخراوی پشتیوانی لە مافەکانی ئەرمەن.
ڕێکخراوی سوورەیا بۆ ڕاگەیاندن.
کۆمەڵەی حەدیاب بۆ توانستەکان.
ڕێکخراوی شەقلاباد بۆ پەرەپێدانی گەنجان.
کۆڕبەندی خانەنشینانی عەنکاوە.
یانەی لاوانی کۆمەڵایەتیی عەنکاوە.
کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی ئەرمەنی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
11 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






