بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی سلێمانی: لە داهاتوویەكی نزیكدا گەشتی ڕاستەوخۆمان بۆ وڵاتانی ئەوروپا دەبێت
- هەواڵ
- 3 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
دواى زیاتر لە دوو ساڵ لە سەپاندنی قەدەغەی گەشت لە فڕۆكەخانەی سلێمانییەوە بۆ توركیا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكەم فڕۆكەی هێڵی ئاسمانیی توركیش ئێرلاین لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی نیشتەوە، هەمان فڕۆكە كاتژمێرێك دواتر بەرەو ئیستەنبوڵ فڕی. بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیش دەڵێت، لە داهاتوویەكی نزیكدا گەشتی ڕاستەوخۆمان بەرەو وڵاتانی ئەوروپا دەبێت.
چیرۆكی سەرەكی: دوای بڕیاری دەستپێکردنەوەی گەشتەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 1:10 خولەك، یەکەم فڕۆکەی هێلی ئاسمانی تورکش ئێرلاین لە فڕۆکەخانەی سلێمانی نیشتەوە، هەر ئەمشەو دوای مانەوەی زیاتر لە کاتژمێرک لە فڕۆکەخانەی سلێمانی، لە کاتژمێر 2:40 خولەك هەمان فڕۆكە بەرەو ئیستەنبووڵ بەرێکەوتەوە، ئەوەش یەکەم گەشتە دوای ڕاگیرانی گەشتەکان لەو ماوەیەدا.
لێدوانی فەرمی: ڕێباز محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی سلێمانی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئێستا ئاسمانی تورکیا بەڕووی سلێمانیدا کراوەیە، تورکیش ئێرلاین یەکەم هێڵە و لە ئایندەیەکی نزیکدا هێڵێکی دیکە بە تێچوویەکی کەمتر گەشتەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا وەردەگرێت، بە گوێرەی خشتەی گەشتەکان هەفتانە چوار گەشت لەنێوان سلێمانی و ئیستانبوڵ ئەنجامدەدرێن.
باسی لەوەشکرد، فڕۆکەخانەی سلێمانی گرنگییەکی زۆری لەڕووی گەشتیاری و بازرگانییەوە هەیە، و لە ئایندەیەکی نزیکدا گەشتی راستەوخۆ لە فڕۆكەخانەكەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: داخستنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بە ڕووی ئاسمانی تورکیا، یەکێک بوو لە لێکەوتەکانی شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیا، بەڵام دوای دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی و کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، بڕیاردرا قەدەغەی گەشتەکانی تورکیا لەسەر فڕۆکەخانەی سلێمانی هەڵبگیرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
11 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






