کۆمیسیۆن: لە چوارشەممەی داهاتووەوە قوتابخانەکان وەردەگرین

شەیری بکە لە:
کۆمیسیۆن: لە چوارشەممەی داهاتووەوە قوتابخانەکان وەردەگرین

یەکێک لە ناوەندەکانی دەنگدان لەکاتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن

ئاڤا نیوز

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایدەگەیێنێت، تا ئێستا زیاتر لە دوو ملیۆن و نیو کارتی بایۆمەتری دابەشکراون، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات وەرگرتنی ئەو قوتابخانانەی وەک بنکەی دەنگدان دەستنیشان کراون، چوارشەممەی داهاتوو دەستپێدەکات.

وێنە گەورەکە: بڕیارە 11ـی ئەم مانگە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش لە ئامادەکارییەکانی بۆ بەڕێوەبردنی ئەم هەڵبژاردنە بەردەوامە.

لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆن، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بەردەوامە لە دابەشکردنی کارتە بایۆمەترییەکان لە ڕێگەی 1079 سەنتەری تۆمارکردنەوە، کە نزیکەی دوو ملیۆن و 500 هەزار کارتی دابەشکردووە."

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: غەلای وتیشی: "دابەشکردنی کارتەکان تا ڕۆژی دەنگدان بەردەوام دەبێت، چونکە دەنگدەر دەتوانێت سەردانی سەنتەری تۆمارکردن یان نووسینگەی پارێزگا بکات بۆ وەرگرتنی کارتی بایۆمەتری خۆی بۆ ئەوەی بتوانێت دەنگ بدات."

زانیاریی زیاتر: ئاماژەی بەوەشکرد، "وەرگرتنی قوتابخانەکان لەلایەن کۆمیسیۆنەوە ئەوانەی وەک بنکەی دەنگدان دەستنیشان کراون لە چوارشەممە 5ـی11ـەوە دەستپێدەکات و تا پێنجشەممەی داهاتوو 13ـی11 بەردەوام دەبێت؛ بە مەبەستی دانانی کامێرا، سێ کامێرا لە هەر بنکەیەکی دەنگدان و دوو کامێرا لە هەر وێستگەیەک دادەنرێت و هەروەها ئامادەکردنیان بە کەرەستە لۆجستی و تەکنیکییە تایبەتەکانی پڕۆسەی هەڵبژاردن."

لەلایەکی دیکەوە: ئاماژەی بەوەشکرد، "کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانیدا، کاغەزی دەنگدان و زانیاری بنکەکانی دەنگدانی گەیاندووەتە فەرمانگەکانی هەڵبژاردنی پارێزگاکان بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن لە 11ی ئەم مانگە".

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ